فێڵی سعودییەکان لەسەر ئازادکردنی دیلە یەمەنییەکان ئاشکرابوو!

یەکشەممە 8 ئایار 2022 - 15:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=11594

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوپەیمانی سعوودیە ڕاپۆرتێکی ساختەی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە ١٦٣ دیلی یەمەنی لە هەوڵێکدا بۆ داخستنی دۆسیەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە شەڕی یەمەندا ئازاد کردووە.

تورکی مالکی گوتەبێژی هاوپەیمانی سعوودیە ڕۆژی هەینی ٧ ئایار بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئازادکردنی ١٦٣ دیلی یەمەنی و گواستنەوەیان بە فڕۆکەیەکی خاچی سوور بۆ سەنعا و عەدەن راگەیاند.
دوابەدوای بەیاننامەکە هەندێک لە میدیا ناوخۆییەکانی عەدەن له گواستنەوەی ١٠٨ کەس بۆ فڕۆکەخانەی عەدەن هەواڵیان دایەوە کە زۆربەیان رابردووی کارکردنیان لە سعوودیە هەیە. ئەم هەواڵە لەگەڵ ئاماری لیژنەی کاروباری زیندانیانی حکومەتی ڕزگاری یەمەن هاوشێوەیە و خاچی سووریش ئاماری لیژنەی کاروباری زیندانیانی حکومەتی ڕزگاری یەمەنی پشتڕاستکردووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی کاروباری زیندانیانی حکومەتی رزگاری یەمەن، نوێنەرانی یەمەن دوای دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور، ئەوەیان دیاریکردووە کە هاوپەیمانی سعودیە بە گشتی ١٣٦ کەسی ئازادکردووە و بانگەشەکانیان بۆ ئازادکردنی ١٦٣ کەس لە دیلەکان دوورە لە ڕاستییەوە. هەروەها ٩ کەس لە دیلە ئازادکراوەکان، لە کرێکارانی کۆچبەری وڵاتانی ئیتیۆپیا، سۆمال، جیبۆتی بوون و چواریان ماسیگرەکانی یەمەنن کە لە دەریای سوور لەلایەن هاوپەیمانی سعوودیەوە دەستبەسەرکراون. کەسانی دیکەش جگە لە پێنج کەس، دیلەکانی جەنگ نین و ناوەکانیان لە لیستی دیلەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکاندا نییە! وەک دیارە ئەو کەسانە لە دانیشتووانی شارەکانی باشووری یەمەنن کە بۆ کار و کاروباری مەدەنی بۆ سعوودیە کۆچیان کردووە.

دوابەدوای ئاشکرا بوونی درۆکانی سعودییەکان، بەرپرسانی ئەنساروڵڵا بانگەشەکانی میدیاکانیان ڕەتکردەوە و داوای خێراکردنی پرۆسەی گفتوگۆکان بۆ ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان و پابەندبوونی هاوپەیمانی سعوودیە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست کردەوە. لەو بارەیەوە محەمەد عەبدولسەلام، وتەبێژی ئەنساروڵڵا و بەرپرسی دانوستانەکانی حکومەتی رزگاری یەمەن، ڕەخنەی لە هەڵوێستەکانی هانس گرۆندبرگ نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن گرت و وتی: نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرەکەی نابێت بکەوێتە پشت پروپاگەندەی سعودیەوە و پروپاگەندەی سعودیە لەسەر ئەو کێشانە کە ئاشکرا بووە و گاڵتەجاڕیە، جوان بکات.
پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی خۆی بە بەرپرسیارێتی و بێلایەنانە ببینێت، بەڵام نەبوونی هەڵوێستی جێگیر و هاوکاریکردنی داگیرکەران، ئەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەی بەو ئاراستە دەبات کە پێشینەکانیان ئەنجامیان داوە.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ئەنساروڵڵا زیاتر لە ٤٠٠ دیلی هاوپەیمانی سعودیەی بە پێشکەشکردنی دەستپێشخەری مرۆیی و یەکلایەنانە ئازاد کردووە. بەڵام دوای مانگێک لە ڕاگەیاندنی ڕێکەوتننامەی ئاگربەستی دوو مانگەی یەمەن، هاوپەیمانی سعوودیە بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێکەوتنەکە و ڕێگریکردن لە کردنەوەی فڕۆکەخانەی سەنعا و هاتنی ١٨ کەشتی هەڵگری سووتەمەنی بۆ یەمەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *