گرنگترین هەواڵەکانی حەفتا و سێیەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٧ی ئایاری ٢٠٢٢

شەممە 7 ئایار 2022 - 23:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=11567

کەناڵی ڕووسی ڕەشاتودی ڤیدیۆیەکی چالاکی سیستەمی بەرگری کورت مەودای Pantsir-S1ی سوپای ڕووسیای لە میحوەرەکانی ئۆکرانیا بڵاوکردەوە.
ئەم ڤیدیۆیە ساتی تێکشکاندنی درۆنێکی بەیرەقداری سوپای ئۆکرانیا نیشان دەدات. کەناڵەکە وردەکاریی کات و شوێنی هێرشەکەی بڵاو نەکردۆتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕووسیا کارگەی ئینێرگۆمەری شارۆچکەی کراماتەرسک لە باکوری پارێزگای دۆنێتسک-یان بۆردوومان کرد.
بەپێی وەزارەتی بەرگری فیدراسیۆنی ڕووسیا، سوپای ئۆکرانیا کارگەکەی وەک کۆگایەکی چەک بەکارهێناوە.

حکومەتی ئۆکرانیا پرد و ڕێگای شەمەندەفەری شارۆچکەی ئیرپینی باکوری ڕۆژئاوای کیێڤی چاککردنەوە. ئەم بەیانییە ڕێگاکە بە تێپەڕبوونی یەکەم شەمەندەفەر کرایەوە.
سەرچاوە ئۆکرانییەکان لەو باوەڕەدان کە پردەکە لەلایەن سوپای ڕووسیاوە لە شەڕی ئیرپین تێکشکاوە بەڵام “ڕووخانی پردەکان” لە ململانێکانی ئۆکرانیادا تاکتیکێک بوو کە لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە بۆ ڕێگەگرتن لە پێشڕەویی هێزەکانی ڕووسیا بەرەو ناوچە گرنگەکان وەک شاری کیێڤ بەکارهاتووە.

هێرشی نوێی ئۆکرانیا بۆ سەر ترانسن‌نیستریا
سەرچاوە خۆجێییەکان شەوی رابڕدوو لە ترانسن‌نیستریا دوو یان چوار تەقینەوەیان لە گوندی ڤارانکۆ لە باشوری ناوچەکە ڕاگەیاند.
وەزیری کاروباری ناوخۆی ترانسن‌نیستریا چوار تەقینەوەی لە بنکەیەکی کۆنی سوپای سۆڤیەت لە گوندی ڤۆرۆنکۆڤ پشتڕاستکردەوە. بە وتەی ناوبراو بنکەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەر و تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی هێرشەکانی ڕابردووی ئۆکرانیا بۆ سەر ترانسن‌نیستریا، هێرشەکە چوارەمین هێرشی سوپای ئۆکرانیایە بۆ سەر هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی ترانسن‌نیستریا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *