گرنگترین هەواڵەکانی حەفتا و دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٦ی ئایاری ٢٠٢٢

شەممە 7 ئایار 2022 - 00:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=11546

هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە ڕێگەی دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕوبێژنەوە هێرشێکیان دەستپێکردووە بۆ بڕینی ڕێگای دابینکردنی پێداویستی بۆ هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا لە گەڕەکی باشوری ڕۆژهەڵاتی شارەکە.
ئەگەر ڕووسەکان لە بڕینی ئەم ڕێگایە سەرکەوتوو بن، ئەگەری زۆرەوە هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەکانی باشووری ڕوبێژنە بکشێنەوە.
لە میحوەری ئیزیۆم – سلاڤیانسک هەندێک سەرچاوەی ڕووسی بانگەشەی گەمارۆدانی لیوای ٩٣ی سوپای ئۆکرانیایان کردووە و لەو بارەیەشەوە ژووری فەرماندەیی سوپای ئۆکرانیا هێزی پشتیوانی (٣ هەزار سەرباز لەگەڵ ١٠٠ تانک و زرێپۆش) بۆ میحوەری ڕووباری سوروسکی دۆنیتس ناردووە.
لە ئێستادا تۆپخانەکانی سوپای ڕووسیا بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی ئەو هێزانە بۆ میحوەری باکوری سیرۆدۆنتسک بە چڕی ئەو ناوچانە بۆردومان دەکەن.
نەخشەی خوارەوە دوایین دۆخی میحوەری سیڤرۆدۆنتسک دیاری دەکات.

هێرشی تۆپخانەیی سوپای ڕووسیا بۆ سەر شوێنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-300ی سوپای ئۆکرانیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *