گرنگترین هەواڵەکانی حەفتا و یەکەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢

هه‌ینی 6 ئایار 2022 - 01:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=11506

سوپای ڕووسیا بە مووشەک هێرشی کردە سەر پردێکی هێڵی شەمەندەفەر لە پارێزگای دنیپرۆپترۆفێسک. بەهۆی هێرشەکە هێڵی شەمەندەفەری لەو ڕێگایە پچڕا.

میدیاکانی ئۆکرانی وێنەی دوو درۆنی ئۆرلان-١٠ی تێکشکاوی سوپای ڕووسیایان بڵاوکردەوە.
یەکەم درۆن لە بەرەی خێرسۆن خراوەتە خوارەوە و وردەکارییەکانی ڕوون نییە. درۆنی دووەم کەمتر زیانی پێگەیشتووە.

تێکشکانی تانکی T-90Mی سوپای ڕووسیا لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە لە پارێزگای خارکیڤ.
تی-90 یەکێکە لە پێشکەوتوترین تانکەکانی سوپای ڕووسیا کە لە ساڵی ١٩٩٣ بەرهەم هێنراوە. تی-90 کێشی نزیکەی ٤٦.٥ تەن دەبێت. زۆرترین خێرایی لەسەر ڕێگاکان ٦٠ بۆ ٦٥ و لە دەرەوەی ڕێگا بۆ ٤٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێردایە و مەودای بەکارهێنانی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا بە سووتەمەنی تەواو، ٥٥٠ بۆ ٧٠٠ کیلۆمەتر دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *