گرنگترین هەواڵەکانی شەست و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢ی ئایاری ٢٠٢٢

سێشەممە 3 ئایار 2022 - 10:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=11318

ڤیدیۆی سیستمی بەرگریی سوپای ڕووسیا کە لە ئاسمانی شاری بێلگۆرۆد لە ڕۆژئاوای ڕووسیا ڕووبەڕووی چەند ئامانجێک دەبێتەوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان ی بێلگۆرۆد لە دوو تەقینەوە لە ئاسمانی ئەو شارە هەواڵیان داوەتەوە کە ئەگەری زۆرە پەیوەندی بە بەرپەرچدانەوەی مووشەکی سیستەمی بەرگری ڕووسیاوە هەبێت.

ساتی بەئامانج کردنی کۆگایەکی دانەوێڵە لە ناوچەی سینلینیکۆسکی سەر بە پارێزگای دنیپرۆپترۆڤسک ی ئۆکرانیا بە موشەکێکی سوپای ڕووسیا. بە وتەی بەرپرسە خۆجێییەکان، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەپێی وردەکارییەکانی ئەو موشەکە لە ڤیدیۆکەدا، پێدەچێت سوپای ڕووسیا لە هێرشەکەدا مووشەکی Kh59-mk2ی بەکارهێنا بێت.

هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای ئۆکرانیا بۆ سەر کەشتییە ڕووسییەکان.
میدیاکانی ئۆکرانیا ڤیدیۆیەکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئۆکرانیایان بڵاوکردۆتەوە کە هێرش دەکاتە سەر کەشتییە ڕووسییەکان.
بەپێی زانیارییەکان لە ڤیدیۆکەدا، هێرشەکە لە ٢ی ئایار و بە دووری ٨٠٠ مەتر لە کەنارئاوەکان ئەنجام دراوە.

هەشتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی بینای یەکێتی کرێکارانی ئۆدیسا
لە ٢ی ئایاری ٢٠١٤ لە کاتی پێکدادانی نێوان لایەنگرانی حکومەتی ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ (لایەنگری ڕووسیا) و ناسیۆنالیستە ئۆکرانییەکان (نازیەکان) لە شاری ئۆدیسا، کەسانی نەناسراو زیاتر لە ٣٠٠ کەسیان لە بینای یەکێتی کرێکاران زیندانی کرد و دوای کوشتنی ژمارەیەکیان، ئاگریان لە بیناکە بەردا.
لە کاتی ڕووداوەکەدا ٤٨ کەس بە شێوەیەکی سامناک کوژران و زیاتر لە ٢٤٠ کەسیش تووشی سووتان بوون.

وێنەکانی ئەو کۆمەڵکوژییە کوشتنی ژنێکی دووگیان بە وایەر نیشان دەدات و ڤیدیۆیەک لە ساتی کوشتنەکە هەیە کە تێیدا کەسێک دەڵێت: ژنە نەیکوژن، و پاشان کەسانی تر دروشم دەڵێن کە ئەو ژن نییە و جوداخوازە و پاشان ئاڵای ئۆکراین لە پەنجەرە بەرز دەکرێتەوە. هەروەها ئەو کەسانەی دەیانەوێت بیناکە جێبهێڵن لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە سەر پەنجەرەکە تەقەیان لێ دەکرێت.

ڕووداوەکانی ڕۆژی دووەمی ئایاری ٢٠١٤ لە شاری ئۆدیسا لە خوێناویترین نائارامییەکانی ئۆکرانیا دوای گرژییەکانی کیێڤ بوو کە بووە هۆی ڕوخانی حکومەتی یانۆکۆڤیچ. زیاتر لە ٨٠ کەس لە کاتی پێکدادانەکانی ئۆدیسا کوژراون کە ژمارەیەکی زۆری ئەو ئامارە پەیوەندی بە کوژرانی ئەو کەسانە بوو کە لە بینای یەکێتی کرێکاران زیندانی کرا بوون.

وێنەکانی کۆمەڵکوژیی بینای یەکێتی کرێکارانی ئۆدیسا لە ٢ی ئایاری ٢٠١٤

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *