برینداربوونی سێ نوێژکەری فەڵەستینی لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا

سێشەممە 3 ئایار 2022 - 01:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=11304

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر نوێژکەرانی فەڵەستینی لە شارۆچکەی نەعلین ی ڕۆژئاوای ڕامەڵا.

لە هێرشی هێزەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر نوێژکەرانی فەڵەستینی لە شارۆچکەی نەعلین ی ڕۆژئاوای ڕامەڵا، سێ فەڵەستینی برینداربوون. زایۆنیستەکان لەم هێرشەدا لە گوللەی جەنگی، گوللەی پلاستیکی و گازی فرمێسک ڕێژ لە دژی نوێژکەرانی فەڵەستینی بەکارهێناوە. شایەتحاڵەکان رایانگەیاندووە: گەنجێکی فەلەستینی لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە دەستگیرکراوە.

جێی تێبینییە بە درێژایی مانگی نیسان ٢٣ فەلەستینی لە ناوچە داگیرکراوەکاندا لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە کوژراون. هەروەها ١٦٢٣ فەڵەستینی دیکەش لە پێکدادان لەگەڵ داگیرکەرانی ئیسرائیلی برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *