ئەوروپا لە چاوەڕوانی شەڕێکی تردا، ئایا پۆڵەندا بەرەو ڕۆژهەڵاتی مۆلدۆڤا هێز دەجووڵێنێت؟
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی زانیاریەکان هێزە چەکدارەکانی پۆڵەندا بە هاوکاری ئەمریکا، ئۆکرانیا، مۆلدۆڤا و ڕۆمانیا سەرقاڵی دانانی پلانێک بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی بۆ کۆنترۆڵکردنی هەرێمی خۆبەڕێوەبەریی ترانسنیستریا لە ڕۆژهەڵاتی مۆلدۆڤان.
دوای شکستەکانی ئەم دواییەی سوپای ئۆکرانیا لە هێزەکانی ڕووسیا لە میحوەرەکانی باشوور و ڕۆژهەڵات و هەروەها زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزیەکانی ناوچەی خۆبەڕێوەبەریی ترانسنیستریا، وەک دەبینرێت وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات بە پاڵپشتی ئەمریکا، بەنیازی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی کۆماری خۆبەڕێوەبەریی ترانسنیستریا. لەگەڵ لکاندنی نیمچەدوورگەی کریمیا لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بە ڕووسیا، ترانسنیستریا زیاتر بە ڕووسیا نزیک بوویەوە و بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بچێتە ناو فیدراسیۆنی ڕووسیاوە.
هەر لەم چوارچێوەیەدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند هەواڵێک لە ناردنی یەکەکانی سوپای پۆڵەندا بۆ ڕۆمانیا بۆ چالاکی هاوبەش وەک ڕاهێنانی ئەم دواییەی سەر خاکی مۆلدۆڤا بڵاوبووەوە. بەگوێرەی سەرچاوە ڕووسییەکان، هێزە چەکدارەکانی پۆڵەندا لە کاتی ناردنیان بۆ ڕۆمانیا، هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرایان لەسەر خاکی ئەو وڵاتە دامەزراندووە. وردەکاری پێکهاتەی هێزەکانی پۆڵەندی کە لە مۆڵدۆڤا جێگیرکراون ڕوون نییە، بەڵام بە ٨ هەزار کەس مەزەندە دەکرێن. هەروەها بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا گروپێکی سەربازی هاوبەش بۆ مانۆڕی سەربازی یان داواکارییەکی فەرمی حکومەتی مۆلدۆڤا بچنە ئەو وڵاتەوە.
بژاردەیەکی پۆڵەندا لە مۆڵدۆڤا، دامەزراندنی بنکەیەکی پێشکەوتووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی ترانسنیستریا و بڵاوکردنەوەی هێز وەک “هێزی ئاشتی پارێز” لە ناوچەی ئۆدیسا کە دەکەوێتە کەنارەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئۆکرانیا. لەمبارەیەوە فەرماندەیی سوپای ئۆکرانیا له ئۆدیسا ئامادەیە تا پشتگیری لە هێرشێکی هاوپەیمانی “مۆڵدۆڤا-پۆڵەندا-ڕۆمانیا” بۆ سەر ترانسنیستریا بکات لەژێر ناونیشانی ئۆپەراسیۆنێکی مرۆییدا.
ئەم کارە گورزێکی جدی دەداتە سەر کاریگەری ناوچەیی ڕووسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و تەرکیزەکانیان لەسەر میحوەرەکانی باشوری ئۆکرانیا بە تایبەتی بەرەی میکولایڤ تێکدەشکێنێت.
ژمارەی هێزی ئامادەی ڕووسیا لە ترانسنیستریا لە نێوان ١٣٠٠ بۆ ١٧٠٠ کەسدا و ژمارەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری خۆبەڕێوەبەریی ترانسنیستریا بە نزیکەیی ٧٥٠٠ کەس مەزەندە دەکرێت. لەکاتێکدا هێزە چەکدارەکانی مۆلدۆڤا ٥٢٠٠ هێزی ئامادە و ٦٠ هەزار هێزی یەدەگی هەیە. هەروەها ژمارەی هێزە چەکدارەکانی ڕۆمانیاش دەگاتە ٧٠ هەزار کەس.
هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی مۆلدۆڤا – پۆڵەندا – ڕۆمانی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ترانسنیستریا پێویستی بە هێزێکی ٢٢ بۆ ٢٥ هەزار کەسی هەیە و لە ئەگەری پێکدادانی سەربازیشدا ئەرکی سەرەکی ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر یەکە تایبەتەکانی پۆڵەندی و ڕۆمانی دەبێت کە بە ٩ هەزار کەس دەخەمڵێنرێت.
هاوکات لەگەڵ ئەم سیناریۆیە، پەرەسەندنە نێودەوڵەتییەکانی سیاسی لە ئەوروپا باس لە پاکێجی شەشەمی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا لە دژی ڕووسیا دەکات کە پەیوەندی بە ڕووداوەکانی داهاتووی ترانسنیستریا هەیە.
بە شێوەیەکی گشتی کاتی ئەم سیناریۆیە پەیوەستە بە کردەوە و بڕیارەکانی ڕوسیا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بەڵام هەندێک لە شیکەرەوە ئەوروپییەکان بەپێی چەند هەلومەرجێک پێشبینی ئەوە دەکەن ئەم سیناریۆیە لەنێوان ١٢ تا ٢٥ی ئایار ئەنجام دەدرێت.
بۆیە بارودۆخی مەترسیداری ترانسنیستریا لە فراوانبووندایە و بە لەبەرچاوگرتنی خاڵەکانی خوارەوە ئەگەری زیادبوون زۆرە:
١- هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی هاوبەشی کۆنترۆڵکردنەوە ڕایگەیاند: هێزە ئاشتی پارێزەکانی ڕووسیا چاودێری بارودۆخی ترانسنیستریا و ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی مۆلدۆڤا دەکەن.
٢- مانۆڕی ڕۆژی سەرکەوتن لە ٩ی ئایار لە ترانسنیستریا هەڵوەشێنرایەوە و تەنها ڕێوڕەسمی ڕەمزی بەڕێوەدەبرێت.
٣- دامەزراوە فێرکارییەکان لە شاری تیراسپۆلی پایتەختی ترانسنیستریا تا کۆتایی ساڵی خوێندن بە ئۆنڵاین کار و چالاکییەکانیان ئەنجام دەدەن.
٤- ڕێوشوێنی ئەمنی لە سنوورەکان بەرز کراوەتەوە. خاڵی پشکنینی جۆراوجۆر لە دەروازەی شارەکانی ترانسنیستریا دادەمەزرێت و پشکنینی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان بە شێوەیەکی دیاریکراو لە ماوەی ڕۆژ و شەودا لە هەموو ئەوانەی دەچنە ناو گەڕەکەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
٥- لە مۆڵدۆڤا “مایا ساندۆ” سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ئەمنی کە سەرەکیترین یاریزانن لە سیاسەتی مۆلدۆڤا ئەنجام داوە.
ناوبراو هەروەها داوای لە دەزگای هەواڵگری و ئەمینییەکان کردووە کە هێمنی بپارێزن و ئەمەش ئاماژە لە ئەگەری هەڕەشە ئەمنییەکان لە مۆڵدۆڤا دەکات.
بە گشتی مۆلدۆڤا کەمتر لە ئۆکراینا لە ژێر کاریگەری وڵاتانی دەرەوەدایە و زۆرینەی دانیشتوانەکەی پشتگیری گرژی و ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ترانسنیستریا ناکەن. هەروەها هێزە چەکدارەکانی مۆڵدۆڤا هێزی سەربازی باڵایان نییە. بۆیە هێرشکردنە سەر ترانسنیستریا تەنیا بە بەشداری سەربازی پۆڵەندا و ڕۆمانیا و پشتیوانی سوپای ئۆکرانیا لە ئۆدیسا دەکرێت.
جەنگ لە ترانسنیستریا دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو سروشت و پێوەری ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بگۆڕێت. ئەمریکا پێشوازی لە بەرفراوان کردنی شەڕ دەکات چونکە کاریگەری زیاتری لەسەر ئابووری ڕووسیا دەکات.
لێدوانەکان