دەستدرێژی ٤٧٠٠ زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا
یەکشەممە 1 ئایار 2022 - 21:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=11263
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ٤٧٠٠ شارۆچکە نشینی زایۆنی دەستدرێژیان کردووە سەر مزگەوتی ئەقسا کە زۆرترینی لە ڕۆژەکانی جەژنی جوولەکەکان بووە.
نیسانی ڕابردوو بەلایەنی کەمەوە ٤٧٠٠ شارۆچکە نشینی زایۆنی لە ژێر پاراستنی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیلی دەستدرێژیان کردووتە سەر مزگەوتی ئەقسا. ئەم ڕێوشوێنانە لە ماوەی پێنج ڕۆژی جەژنی پەسح ی جولەکەکان زیادیان کردووە.
لە ئەنجامی دەستدرێژییەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، هێزەکانی ئیسرائیلی نزیکەی ٧٧٥ کەسیان لە قودسی داگیرکراو دەستگیر کردووە کە زۆربەیان لە ناو مزگەوتی ئەقسا بووە. ڕژێمی زایۆنستیش ٥١٧ بڕیاری بۆ دیپۆرتکردنەوەی فەڵەستینییەکان لە شاری قودس دەرکردووە.
لێدوانەکان