کوژرانی دوو سەربازی دیکەی تورکیا لە عێراق

یەکشەممە 1 ئایار 2022 - 10:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=11221

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی دوو سەربازی دیکەی سوپای ئەو وڵاتەی لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق راگەیاند.

بەم شێوەیە، ژمارەی کوژراوانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ”ی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان کە لە بەرەبەیانی ١٨ی نیسانی ئەمساڵدا بە فەرمانی خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە دژی پەکەکە دەستی پێکردووە، بۆ ١٠ کەس بەرزبوویەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پەکەکە ئەو ئامارە ڕەتدەکاتەوە و زیانە گیانییەکانی هێزەکانی تورکیای لە باکوری عێراق زۆر بە زیاتر دەزانێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *