ئۆپەراسیۆنی دژ بە زایۆنیستەکان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ کەتیبەکانی شەهیدانی ئەقسا، باڵی سەربازی بزووتنەوەی فەتحی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک شارۆچکەی زایۆنی نشینی “ارئیل” لە باکوری کەنارەکانی ڕۆژئاوا لە ئەستۆ گرت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاسەوانێکی ئەمنیی شارۆچکەی زایۆنی نشینی “ارئیل” لە باکوری کەنارەکانی ڕۆژئاوا لەلایەن دوو گەنجی فەڵەستینی کوژرا. دوای هێرشەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیلی دەروازەی ناوچەی سلفیت-یان داخست.
ئەنجامدەرانی ئۆپەراسیۆنەکەی شارۆچکەی “ارئیل” لەبەر بەجێنەهێشتنی هیچ ئاسەوارێکی ئۆتۆمبێلەکەیان سوتاند.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەنجامدەران ڕووداوەکە.
ڕووداوەکە لە کاتێکدا روویدا کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند شەش فەوج لە هێزەکانی یەدەگی خۆی بۆ جێگیرکردن بە درێژایی ناوچەی دیواری پارێزراو و هێڵی پێشەوەی کەنارەکانی ڕۆژئاوا لە جیاتی هێزە ئاساییەکان بانگهێشت کردووە.
لێدوانەکان