گرنگترین هەواڵەکانی شەست و چوارەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢
بارکردنی ژمارەیەک M777 هاویتز لە فڕۆکەیەکدا لە بنکەیەکی ئاسمانی کالیفۆرنیا بۆ ناردن بۆ ئۆکرانیا.
وتەبێژێکی پنتاگۆن وتی: تا ئێستا ئۆکرانیا نزیکەی ٤٥ ئێم٧٧٧ی وەرگرتووە و قۆناغی سەرەتایی ڕاهێنانی ٥٠ سەربازی ئۆکرانی ئەم هەفتەیە کۆتایی هات.
ئێمرەپ-کانی ئوسترالیا لە ئۆکراینا
ژمارەیەک لە ئێمرەپەکانی بوش ماستەری ئوسترالیایی کە لە ڕێگەی پۆڵەندا گواسترانەوە بۆ ئۆکراینا لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیاوە بەکارهێنران.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا فڕۆکەی گواستنەوەی AN-124ی ئۆکرانی ژمارەیەک لە ئێمرەپی بوشی لە ئوسترالیاوە گواستەوە بۆ پۆڵەندا بۆ ئەوەی لە رێگای زەمینی بۆ ئۆکرانیا بگوازرێنەوە.
میدیاکانی ڕووسیا بە بڵاو کردنەوەی چەند وێنەیەک لە تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی سەر بە سوپای ئۆکرانیا لە پارێزگای زاپژوژیا هەواڵیان دایەوە. بە گوێرەی ئەو میدیانە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە پلانی هێرش بردنە سەر وێستگەی ئەتۆمی ئەنرۆهۆداری هەبووە و بەر لە ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ڕووسیاوە خرایە خوارەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاری خێرسۆن کە لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای ڕووسیا دایە لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە کرایە ئامانج.
گرتە ڤیدیۆکان دەریدەخات کە موشەکی ئۆکرانی لە بەربەستی سیستەمی بەرگری ڕووسیا تێپەڕیوە و لە نزیک تاوەری تەلەڤیزیۆنی شاری خێرسۆن کەوتۆتە خوارەوە.
وێنەکانی موشەکی تێکشکاوی kh-P31 لە پارێزگای دنیپرۆپترۆسک لە ناوەڕاستی ئۆکرانیا. مووشەکەکە لەوانەیە لەلایەن سیستەمی بەرگری سوپای ئۆکرانیاوە تێکشکا بێت.
Kh-31 مووشەکی دوور مەودای سوپەرسۆنیکە کە لە دوو جۆری جیاوازی دژە کەشتی و دژە ڕادار دروست کراوە. مووشەکەکە بەرگەی سیستەمی بەرگری و ئەلکترۆنی دوژمن دەگرێت و لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا جێگیر دەکرێت.
ڤیدیۆی تێکشکانی تانکی تی-64ی سوپای ئۆکرانیا کە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆرلان-10ی ڕووسیاوە تۆمار کراوە.
بەپێی هەواڵێکی یۆرۆنیوز، و بە ووتەی ناوەندی توێژینەوەی وزە و هەوای پاکەوە، ئەڵمانیا لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیاوە گەورەترین کڕیاری وزەی ڕووسیا بووە. ئەم ناوەندە بە بەکارهێنانی داتا لەسەر جوڵەی کەشتییەکان و خەمڵاندنی بڕی هەناردەی غاز لە ڕێگەی بۆریەکانەوە و پێداچوونەوە بە تۆماری مامەڵەکان، مەزەندە دەکات کە ئەڵمانیا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا نزیکەی ٩.١ ملیار یۆرۆی بە ڕووسیا داوە.
ڕاپۆرتەکە لە کاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کەمکردنەوەی قەبارەی هاوردەکردنی نەوتی ڕووسیا تا هاوین و ڕاگرتنی تەواوەتی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ هەواڵی داوەتەوە.
جێی تێبینیە ئەڵمانیا لەسەدا ٥٥ی غازەکەی و لەسەدا ٣٤ی نەوتەکەی و هەروەها لەسەدا ٢٦ی خەڵوزەکەی لە ڕوسیاوە دابین دەکات.
لێدوانەکان