گەڕاندنەوەی ژن و منداڵانی ئۆزبەکی داعش بۆ وڵاتی خۆیان

دووشەممە 3 ئایار 2021 - 01:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=1110

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئۆزبەکستان ٩٣ ژن و منداڵی داعشی کە لە کەمپی هۆل (الهول) لە نزیک شاری حەسەکەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دا بوون، وەرگرتەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئۆزبەکستان ٩٣ ژن و منداڵی داعشی کە لە کەمپی هۆل (الهول) لە نزیک شاری حەسەکەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دا بوون، وەرگرتەوە.

حکومەتی ئۆزبەکستان ڕایگەیاند، کە ڕۆژی شەممە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە کەمپی هۆل ـی سوریا کە لە ٦٩ منداڵ و ٢٤ ژن پێک هاتبوون، بۆ وڵاتی خۆیان گەڕاندەوە.
گواستنەوەی ژنان و منداڵانی داعش دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و نەبوونی هێچ بەڵگەیەک لە دژیان لە ئەنجامدان یان بەشداریکردنیان لە تاوانی جەنگی، جێبەجێ کراوە.

بەم شێوەیە ژمارەی ئەو ژن و منداڵانەی داعش کە تا ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ ئۆزبەکستان بۆ ٥٨٦ کەس بەرزبوویەوە.
ئۆزبەکستان وەک روسیا و کازاخستان هەوڵ دەدات هاونیشتیمانیانی بگەڕێنرێتەوە بۆ وڵاتی خۆیان و لەدۆخی کەمپەکانی سوریا ڕزگاریان بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *