خزعەلی لە سەر پیلانگێڕییەکانی ئیمارات لە عێراق هۆشداری دەدا
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق هۆشداریی لە سەر پیلانێکی مەترسیداری ئیمارات لە عێراق دا و وتی کە کارنامەی حکومەتی ئەو وڵاتە لە لیبیا و یەمەن بەڵگەیە لە سەر ئەم پیلانگێڕییە.
شێخ قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر پیلانێکی مەترسیداری ئیماراتی لەم وڵاتە ئاشکرا کرد.
ناوبراو وتی کە هەندێک زانیاری و سەرچاوەی باوەڕپێکراو باس لەوە دەکەن کە تیمێکی ئەمنی و هەواڵگری ئیمارات بۆ بەڕێوەبردنی دەزگای هەواڵگری عێراق هاتوون.
خزعەلی پرسیاری کردووە کە ئایا عێراق هێندە لاواز بووە؟
وتیشی کە بڕیارە ٣٠٠ ئەندامی دەزگای هەواڵگری عێراق ببرێنە گومرۆکی سنورەکان و تیمەکەی ئیمارات شوێنی ئەوان بگرنەوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی کە ئیمارتییەکان وەک لیبیا و یەمەن لە عێراقیش دەکەن.
وتیشی کە هۆکاری ئەم بێدەنگی و کەمتەرخەمییە نازانین بەڵام ئەوەی ڕوو دەدات هەڕەشەیە لە سەر داهاتووی عێراق.
جام کوردی
لێدوانەکان