ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: دامەزراندنی بنکەی سەربازی تورکیا لە باکوری عێراق داگیرکارییە
شایانی باسە دوو ڕۆژ پێش ئێستا سلێمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی سوپای ئەو وڵاتەی لە ناوچەی مەتین ـی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: مەنسوور ئەلبعیجی ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازیی تورکیای لە باکوری ئەو وڵاتەی بە داگیرکاری وەسف کرد و داوای لە حکومەتی عێراق کرد بۆ ڕێگری کردن لە دامەزراندنی ئەو بنکەیە هەنگاو بنێت.
ناوبراو وتیشی: دامەزراندنی بنکەی سەربازی بۆ هێزەکانی تورکیا لە باکوری عێراق بەبێ ڕەزامەندی حکومەت، ڕاگەیاندنی داگیرکاریی فەرمیە و ئەمەش قبوڵ ناکرێت. پێویستە حکومەت هەڵوێستی خێرای هەبێت و ڕێگری لە تورکیا بکات بۆ دروستکردنی ئەو بنکەیە.
ئەلبعیجی هەروەها ووتی: پەرلەمانی عێراق رێگە بە دامەزراندنی ئەو بنکەیە نادات و هەرگیز ئەمە قبوڵ ناکات.
شايانی باسە دوو ڕۆژ پێش ئێستا سلێمان سۆیڵو وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوەکرد بوو کە بنکەیەکی سەربازیی نوێ لە ناوچەی مەتین لە هەرێمی کوردستان دادەمەزرێنن و راشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان دژی پەکەکە ناوەستن و قۆناخ بەقۆناخ بەردەوام دەبن.
سۆیڵو هەروەها رایگەیاند بوو، “ناوچەی مەتین هەروەک سووریا زۆر گرنگە، بۆیە بەگرنگی دەزانین بنکەیەکی سەربازیی لەو ناوچەیە دابمەزرێنین، بەوەش کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکە دەکەین”.
لێدوانەکان