گەڕانەوەی داعشە سیاسییەکان بۆ عێراق

سێشەممە 26 نیسان 2022 - 19:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=10968

کەسایەتیەکی وەک سلێمان یەکێک بوو لە دیارترینی ئەو کەسانەی کە هەوڵی وروژاندنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٤ و رووداوە خوێناوییەکانی دوای ئەوەی دایەوە و پاڵپشتی لە هێرشەکانی گروپە تیرۆریستییەکانی کردەوە.

عەلی حاتەم سلێمان یەکێکە لە شێخەکانی عەشایری ئەلدلیم لە شاری رەمادی کە لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١١ی سوننەکان، پشتگیری داگیر کردنی بەغدای دەکرد. ناوبراو کە لەلایەن دەزگای دادی عێراقەوە داواکراو بوو و پەنای بۆ دەرەوەی ئەم وڵاتە بردەوە، ئێستا بۆ عێراق گەڕاوەتەوە. گەڕانەوەیەک کە سەرەڕای دژایەتیکردنی ڕکابەرە سیاسییەکانی سلێمان لە نێوان گروپە سوننەکان، کاریگەری و دەرئەنجامەکانی لەسەر پێکهاتەی بەیتی سوننە دەبێت.

گەڕانەوەی سلێمان لە کاتێکدایە کە هەندێک لە شیکەرەوە سیاسییەکانی عێراق ئەم پێشکەوتنە و هەروەها پرسی گەڕانەوەی کەسایەتییەکانی وەک تاریق هاشمی (کە بەم دواییانەدا لە توییتێکدا جەخت لە بێتاوانی خۆی کردەوە) ئەسیل نوجێفی و ڕافع ئەلعیساوی وەک دروستبوونی جوڵانەوەیەکی سیاسی ڕکابەر بۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان دەزانن. کەسێک کە بە پاڵپشتی هێزە ناوچەیەکیان بەدوای یەکخستنی سوننەکان بە سەرکردایەتی خۆیەتی.

لە لایەکی دیکەوە گەڕانەوەی ئەو کەسایەتیانە بۆ گۆڕەپانی سیاسی عێراق کاردانەوەی نەرێنی بەدوای خۆیدا هێناوە، چونکە کەسایەتیەکی وەک سلێمان یەکێک بوو لە دیارترینی ئەو کەسانەی کە هەوڵی وروژاندنی خۆپیشاندانەکانی ساڵی ٢٠١٤ و رووداوە خوێناوییەکانی دوای ئەوەی دایەوە و پاڵپشتی لە هێرشەکانی گروپە تیرۆریستییەکانی کردەوە.

هەر لەم بارەیەوە مەهدی تەقی ئامرلی سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وێڕای دژایەتیی بۆ گەڕانەوەی داعشە سیاسییەکان کە بەستێنی هاتنی تیرۆریستانی داعشیان بۆ عێراق دابین کرد، داوای لە دەزگای دادی ئەم وڵاتە کرد لێبوردن بۆ ئەو کەسانە دەرنەکات و قورسترین سزاکان بە سەر ئەواندا جێبەجێ بکات.

ناوبراو وتی: بە توندترین شێواز گەڕانەوەی داعشە سیاسییەکان بۆ عێراق لە چوارچێوەی پیلانگێڕی و درووشمە تائیفییەکانی بەعسییەکان و ئەندامانی قاعیدە کە ڕێگای بۆ هاتنی تیرۆریستانی داعش کردەوە، ئیدانە دەکەین.

لەلایەکی دیکەوە مشعان جبوری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهد پشتیوانی خۆی بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانە رایگەیاند و وتی: پێشوازی لە گەڕانەوەی رافع ئەلعیساوی و شێخ عەلی حاتەم دەکەین. هیوادارین تاریق هاشمی و ئەسیل نوجێف-یش بگەڕێنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *