گرنگترین هەواڵەکانی شەست و یەکەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢
ڤیدیۆی پێشڕەوی هێزەکانی سوپای ڕووسیا و کۆنتڕۆڵکردنی پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ناوچەی کرمینا لە باکوری ڕۆژئاوای ڕوبیژنە.
ڤیدیۆی یاوەری کاروانێکی سوپای ڕوسیا لەلایەن هەلیکۆپتەرێکی ڕوسیاوە.
پشتگیری ئاسمانی لە کاروانە سەربازییەکانی گرنگی زۆری هەیە و دەتوانێت تا ڕادەیەکی زۆر ڕێگری لە بۆسەی دوژمن لە دژی ئەو کاروانانە بکات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوە خۆجێییەکان دوو تەقینەوەی بەهێزیان لە شوێنە ستراتیژییەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە شاری بریانسک لە ڕۆژئاوای ڕووسیا ڕاگەیاند. تەقینەوەکان لە کۆگایەکی نەوت و چەکە سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە بریانسک ڕوویدا.
هەندێک لە سەرچاوە ڕوسیەکان ڕەتیان کردەوە کە سوپای ئۆکرانیا هێرشی کردبێتەوە سەر بریانسک، بەڵام ئەگەری زۆرە تەقینەوەکان بەهۆی هێرشێکی موشەکی یان بۆردومانی فڕۆکەکانی ئۆکرانیاوە بووبێت.
گەیشتنی کاروانی سوپای ڕوسیا بۆ پارێزگای خارکیڤ.
لەم ڤیدیۆیەدا تانکەکانی تی-72بی3 و تی-72بی و ئۆتۆمبێلی سەربازییەکانی بی ئێم پی-1ئەی و بی ئێم پی-1 و ژمارەیەک ئامێری تر دەبینرێت.
شکستی هێرشێکی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ گرتنەوەی گوندی کۆزاچا لوپەنی باکوری شاری خارکیڤ. چەندین تانک و ئۆتۆمبێلی سوپای ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانی ڕوسیاوە لەو ململانێیەدا تێکشکێنراون.
لە نوێترین ئاماری وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ماوەی ٦١ ڕۆژی شەڕدا ٢٥٢٦ تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکرانی لەناو براون.
وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن لە سەردانێکیدا بۆ کیێڤ چاویان بە ڤۆلۆدیمەر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کەوت. پێشتر زێلێنسکی رایگەیاند بوو کە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا سەبارەت بە ئاستی پێویستی یارمەتییە سەربازییەکان و خشتەی ناردنی ئەو هاوکارییانە قسە دەکات. بە وتەی ئاژانسی ئاسۆشیتدپرێس بلینکن و ئۆستن هەواڵی رادەستکردنی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاری دارایی – سەربازی و هەروەها فرۆشتنی ١٦٥ ملیۆن دۆلار چەکیان بە زێلێنسکی راگەیاندووە.
ئەوان هەروەها رایانگەیاندووە کە بایدن بەم نزیکانە باڵیۆزی ئەمریکا لە ئۆکرانیا دیاری دەکات و ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکایانەی کە بەر لە جەنگ ئۆکرانیایان جێهێشتووە هەفتەی داهاتوو دەگەڕێنەوە.
میدیاکانی ئۆکرانیا بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی سۆخۆ٣٤ی سوپای ڕووسیا لە ئاسمانی خارکیڤ راگەیاند.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە سەرەتای شەڕی ئۆکرانیاوە زیاتر لە ١٨١ فڕۆکەی جەنگی سوپای ڕووسیا لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە خراوەتە خوارەوە.
ڤیدیۆی پێکدادانی نێوان سوپای ڕووسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا لە باکوری کارگەی ئازوفیستال لە شاری ماریۆپۆل.
ئاگربەستێکی نوێ لە ناوچەی پیشەسازیی ئازوفیستال ی شاری ماریۆپۆل. هێزەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا و هێزەکانی دۆنێتسک (DPR) لە ئاگربەستێکی یەکلایەنەدا هێرشەکانیان بۆسەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ماریۆپۆل ڕاگرت و یەکە سەربازییەکانیان تا شوێنێکی دیاری کراو لەو ناوچەیە کشانەوە.
ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە کاتژمێر ١٤:٠٠ی ئەمڕۆ بە کاتی مۆسکۆ شەڕەکان لە ناوچەی پیشەسازیی ئازوفیستال ڕادەوەستێت و هێزەکانی ڕووسیا بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستێکی مرۆیی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو پاشەکشە دەکەن. ئاگربەستەکە بۆ گواستنەوەب هاوڵاتیانی مەدەنی و کرێکاران و منداڵان و ژنان لە ناوچەی ئازوفیستال ڕاگەیەندراوە.
٦ نهۆم پەناگەی بەهێز لە ژێر ناوچەی پیشەسازی ئازوفیستال.
ماوەی چەند هەفتەیەکە نزیکەی ٢٠٠٠ هێزی ئۆکرانی (ئاماری لایەنی ئۆکرانی) و نزیکەی ١٠٠٠ هاووڵاتی لە شەڕەکانی ماریۆپۆل هەڵاتوون و پەنایان بۆ تونێل و سەنگەرەکانی ژێر کارگەی ئازۆفستال بردووە.
زانیاری و دیاگرامەکانی لایەنی ڕووسیا و ئۆکرانیا ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە تۆڕێکی تونێل و پەناگەی بەهێز لە ژێر کارگەی ئازۆفستال هەیە.
وێنەکانی درۆنێکی بەیرەقدار ی سوپای ئۆکرانیا کە لە ئاسمانی پارێزگای کورسک-ی ڕووسیا خرایە خوارەوە.
ئەگەری ئەوە هەیە درۆنەکە لە ڕێگەی پارێزگای سامی ئۆکرانیاوە هەوڵی ئەوەی دابێت بچێتە پارێزگای کورسک-ی ڕوسیا و هێرش ئەنجام بدات، بەڵام دوای چوونە ناو ئاسمانی ڕوسیاوە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریەوە لە نزیک ناوچەی برۆسکی خرایە خوارەوە
بەپێی داتاکانی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئۆکرانیاوە ٥٦٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئۆکرانیا تێکشکێنراون.
ئاگر کەوتنەوە لە کۆگای نەوتی درۆژنا ی شاری بریانسک-ی ڕووسیا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، کۆگای نەوتی درۆژنا لە شاری بریانسک-ی ڕووسیا، تووشی ئاگر کەوتنەوەیەکی گەورە بوو. هەروەها ڕووداوێکی ئاگر کەوتنەوەی دیکە لە هەمان شار و لە کۆگای چەک و تەقەمەنیی بنکەیەکی سەربازی ڕوویدا. دانیشتوانی ناوچەکە لەم بارەیەوە رایانگەیاندووە کە پێش ڕووداوەکە گوێیان لە دوو تەقینەوە بووە. دەسەڵاتدارانی ڕووسیا تا ئێستا هیچ لێدوانێکی ووردیان لەسەر رووداوەکە نەداوە.
لێدوانەکان