ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان لە دژی داعش/ فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی شەهید بوو
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئاکامی شەڕی قورسی هێزە چەکدارەکانی عێراقی لەگەڵ چەتەکانی داعش لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە، ئەبو حەسەن ئەلجابری فەرماندەیەکی هێزەکانی حەشدی شەعبی شەهید بوو.
لە دووەم ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی سەربازی «ئیرادەی بەهێز»ی هێزەکانی عێراقی لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە لە دژی گروپی تیرۆریستی داعش، ژمارەیەک لە هێزە عێراقییەکان شەهید و برینداربوون و هەروەها ژمارەیەک پێگە و چەکی ئەو گروپە تیرۆریستییە لەناو بران.
فەرماندەیی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە “ئەبو حەسەن ئەلجابری” فەرماندەیەکی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا ی لیوای ١٤ی حەشدی شەعبی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی «ئیرادەی بەهێز» لە ڕۆژئاوای ئەنباردا شەهید بووە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەلجابری بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلەکەیەوە کوژراوە.
هێزە چەکدارەکانی عێراقی بە بەشداری هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژی شەممە-ەوە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی «ئیرادەی بەهێز»یان لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق دەستپێکردەوە.
ئەم ئۆپەراسیۆنە بەئامانجی کێوماڵکردنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق بە تایبەتی سنوورەکانی عێراق و ئوردن و هەروەها عێراق و سوریا لە شانە نوستووەکانی داعش ئەنجام دەدرێت.
لێدوانەکان