ئینفۆگرافیک: گروپەکانی دژبەری تاڵیبان لە ئەفغانستان
لەگەڵ ڕووخانی حکومەتی ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی ئەشرەف غەنی و کۆنترۆڵکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵیبانەوە، نزیکەی ١٠ گروپ بوونی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان لە دژی تاڵیبان ڕاگەیاندووە.
لەگەڵ ڕووخانی حکومەتی ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی ئەشرەف غەنی و دەستی بەسەردا گرتنی ئەو وڵاتە لەلایەن تاڵیبان، نزیکەی ١٠ گروپ بوونی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان ڕاگەیاند. جێی ئاماژە پێکردنە هەندێک لەو گروپانە وەک داعش و بزوتنەوەی بەرگری بۆ دادپەروەری لە پێش ڕووخانی حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی لە ئەفغانستان چالاکییان هەبووە.
لیست و وردەکاری گروپەکانی دژبەری تاڵیبان لە ئەفغانستان بەم شێوەیە:
١- بزووتنەوەی بەرگری لە دادپەروەری (لە ژێر فەرمانی عەبدولغەنی عەلیپوور):
لەساڵی ٢٠١٣ دەستی بە چالاکیی کردووە. چالاکی لە پارێزگاکانی مەیدان وەردەک، غور، دایکوندی، غەزنی، ئۆروزگان و بامیان. بەشێک لە هێزەکانی پێشووی پارتی یەکگرتوویی ئیسلامی و لە ژێر کاریگەری شەهید عەبدولعەلی مەزاری. نەتەوە: هەزارە.
٢- داعش (باڵی خۆراسانی گروپی تیرۆریستی داعش)
لە نیسانی ساڵی ٢٠١٥ دەستی بە چالاکیی کردووە. لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ئەفغانستان چالاکییان هەیە. جیهادییەکانی سەلەفی و وەهابی.
٣- بەرەی بەرگری نیشتمانیی ئەفغانستان (هێزەکانی سەر بە ئەحمەد مەسعود)
لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١ دەستی بە چالاکیی کردووە. لە پارێزگاکانی پەنجشیر، بەغلان، کاپیسا و پەروان چالاکییان هەیە. نەتەوە: تاجیک.
٤- بەرەی ئازادی ئەفغانستان (هێزەکانی سەر بە جەنەراڵ یاسین زیا، سەرۆک ئەرکانی سوپای حکومەتی پێشوو)
لە ٤ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستیان بە چالاکی کردووە و لە پارێزگاکانی تەخار، قۆندوز و بەدەخشان چالاکییان هەیە.
٥- پڵنگەکانی ئازادی تورکستان (هێزەکانی سەر بە یار موحەممەد دۆستەم، کوڕی جەنەراڵ عەبدولڕەشید دۆستەم سەرۆکی جۆڵانەوەی نیشتمانی ئەفغانستان)
لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستیان بە چالاکی کردووە و لە پارێزگاکانی جوزجان و فاریاب چالاکییان هەیە. نەتەوە: ئۆزبەک.
٦- بزوتنەوەی ئیسلامی نیشتمانی ئازادی ئەفغانستان (هێزەکانی سەر بە خالید عەزیز، لە فەرماندەکانی سوپای حکومەتی پێشوو)
لە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢ دەستیان بە چالاکی کردووە و لە پارێزگاکانی نەنگەرهار، کۆنەر و هێلمەند چالاکییان هەیە. نەتەوە: پشتون
٧- بەرەی ئازادی و دیموکراسی:
لە ٢٤ی ئاداری ٢٠٢٢ دەستیان بە چالاکی کردووە و لە ناوچەی شیعە نشین و پارێزگاکانی ناوەڕاستی ئەفغانستان چالاکییان هەیە.
٨- ئەنجومەنی باڵای خۆڕاگری (هێزەکانی سەر بە عەتا محەمەد نور لە سەرکردەکانی حیزبی کۆمەڵی ئیسلامی):
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٢ دەستیان بە چالاکی کردووە و لە پارێزگاکانی باکور و ناوەندی ئەفغانستان چالاکییان هەیە. نەتەوە: تاجیک و هەزارە.
٩- پارتی دیموکراتی گەلانی ئەفغانستان: دەستپێکردنی چالاکی: ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢ لە پارێزگای کابوڵ. بیری کۆمۆنیزم
١٠- بەرەی ئازادیخوازانی نورستانی ڕۆژئاوا:
دەستپێکردنی چالاکی ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لە پارێزگای نورستان.
دوایین نوێکردنەوە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢
لێدوانەکان