تەقینەوە تیرۆریستییەکان قوتابخانەکانی ڕۆژئاوای کابوڵ کردە ئامانج + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئاکامی سێ تەقینەوەی تیرۆریستی لە دوو ناوەندی مەشقی ڕۆژئاوای کابوڵ، دەیان کەس کوژران و برینداربوون.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە شاری کابوڵ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٩ی نیسان تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە ناوەندی مەشقی مومتاز لە ناوچەی قەڵای نو و دوو تەقینەوە لە قوتابخانەی عەبدولرەحیم لە ناوچەی هزاری ڕۆژئاوای شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویدا.
بەپێی دوایین ئاماری میدیا ناوخۆییەکان، بە هۆی ئەم هێرشانە ٢٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٢٠ کەسیش بریندار بوون.
بەپێی میدیاییە خۆجێییەکان و بە وتەی ژمارەیەک لە شایەتحاڵەکانی تەقینەوەکەی قوتابخانەی عەبدولرەحیم، هێرشبەرەکان دزەیان کردووەتە ناو قوتابخانەکە و لە ئێستادا ژمارەیەک مامۆستا و خوێندکاریان بە بارمتە گرتووە.
بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش لە ئەفغانستان، پێدەچێت ئەم هێرشانەش لەلایەن ئەو گروپەوە ئەنجام درا بێت.
لێدوانەکان