دوایین بارودۆخی شاری ماریۆپۆل، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گەمارۆدانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری ماریۆپۆل توندتر بووە و لەئێستادا نزیکەی ٥ هەزار سەربازی سوپای ئۆکرانیا لەو شارە گیریان خواردووە.
لە ١٢ و ١٣ی نیسان نزیکەی ١٣٠٠ سەرباز و ئەفسەری سوپای ئۆکرانیا لە شاری ماریۆپۆل خۆیان ڕادەستی سوپای ڕووسیا کرد. جێی باسه که پێش گەمارۆدانی ماریۆپۆل نزیکەی ١٤ هەزار سەربازی ئۆکرانی لەو شارەدا بوون و ئەوەی مەزەندەدەکرێت ئێستا نزیکەی ٥ هەزار سەربازی سوپای ئۆکرانیا لە شاری ماریۆپۆل گەمارۆدراون.
لە ئێستادا گەمارۆدانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە شاری ماریۆپۆل بووە بە سێ بەشی ڕۆژهەڵات، باکوور و ڕۆژئاوا و هەر یەک لە گەمارۆکان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتر بڕاوەتەوە.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بەندەری باشووری ڕۆژئاوای ماریۆپۆل لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیرا؛ بەڵام ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی مین و تەقەمەنییەکان لە بەندەرەکە بەردەوامە. لە بەشی ڕۆژئاوادا هێزەکانی ئۆکرانی زۆربەی سەنگەرەکانیان لە دەست داوە و چانسی کەمتریان بۆ بەرگری هەیە.
لە بەشی ڕۆژهەڵات، شەڕ و پێکدادان لە دەوروبەری ناوچەی پیشەسازی ئەزوستال بەردەوامە. وەک دەوترێت ناوچەی پیشەسازی ئەزوستال بە باشی بە سەنگەر لێدان پارێزراوە، و لە ژێرەوە تۆڕێکی تونێلی درێژدا هەیە. لەباکوری شارەکە و لە بەشی باکووردا ناوچەی پیشەسازی ئیلیچ بەشێکی دیکەی هێزەکانی ئۆکرانیایە کە تێیدا بەرگری دەکەن.
لێدوانەکان