شەهید کردنی دوو فەڵەستینی دیکە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە + ڤیدیۆ

یەکشەممە 10 نیسان 2022 - 22:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=10111

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوە خۆجێییەکان شەهید بوونی دوو فەڵەستینی دیکەیان بە گوللەی داگیرکەرانی زایۆنیستی رایگەیاند.

سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە پێکدادان لەنێوان هاوڵاتیانی فەڵەستینی و هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە نزیک حەرەمی ئیبراهیمی لە ئەلخەلیل دروست بوو.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، کچێکی فەڵەستینی ئێوارەی ئەمڕۆ ١٠ نیسان بە گوللەی داگیرکەرانی زایۆنیستی لە نزیک حەرەمی ئیبراهیمی شەهید بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ گەنجێکی فەڵەستینی لە عەسقەلان دوای برینداربوون لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی شەهید بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *