هێرش کرایە سەر کەشتییەکی سعودیە لە دەریای سوور

سێشەممە 27 نیسان 2021 - 16:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=1008

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتییەکی نەوت هەڵگری سعودی بەناوی NCC Dammam لە بەندەری “ینبع”ی ڕۆژئاوای سعودیە کرایە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: کەشتییەکی نەوت هەڵگری سعودی بەناوی NCC Dammam لە بەندەری “ینبع”ی ڕۆژئاوای سعودیە کرایە ئامانج.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیک بەندەری “ینبع”ی سعودیە لە دەریای سوور دوکەڵێکی بەرز بینرا. تا ئێستا بەرپرسانی سعودیە و میدیا فەرمیەکان، وردەکاریی ڕووداوەکەیان بڵاو نەکردۆتەوە.

زستانی ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی سعودیە لە هێرشی بەلەمێکی ئینتحاری بۆ سەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئەو وڵاتە لە بەندەری جەددە هەواڵیان دا بوویەوە. هەروەها لەو ماوەیەدا لە رووداوێکی دیکە لە دەریای سوور، کەشتییەکی دیکەی نەوت هەڵگری سعودییە کرابوویە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *