ئامادەبوونی ٨٠ هەزار فەڵەستینی بۆ نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئەقسا + وێنەکان

شەممە 9 نیسان 2022 - 02:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=10047

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەیان هەزار کەس لە نوێژکەرانی فەڵەستینی لە یەکەم نوێژی هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە مزگەوتی ئەقسا ئامادەبوون.

نووسینگەی ئەوقافی ئیسلامی قودس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە نزیکەی ٨٠ هەزار کەس یەکەم نوێژی هەینی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیان لە مزگەوتی ئەقسا ئەنجامدان. ئەمە لەکاتێکدایە کە پۆلیسی رژێمی زایۆنیستی هێزی زیاتری لە شاری قودس و دەروازەکانی شارەکە و هەروەها لە گەڕەکەکانی ئەلبەلدەی کۆن و دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا جێگیر کرد بوو.

بەپێی زانیارییەکان پۆلیسی ڕژێمی داگیرکەر چەندین شەقامی سەرەکی قودس-یان بە بەربەستی ئاسن داخست بوو و ڕێگریان لە تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێلی نوێژکەران دەکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *