درۆنە خۆکوژییەکانی ئەمریکا لە ڕێگان بۆ ئۆکرانیا!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پنتاگۆن ١٠٠ درۆنی خۆکوژی پێشکەوتووی سویچ بلید ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە و بەنیازە درۆنی زیاتر بۆ ئۆکرانیا بنێرێت.
لە ١ی نیسان پنتاگۆن ڕایگەیاند کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوکاریەکانی بۆ ئۆکرانیا، کەرەستەی سەربازی زیاتر بە بەهای ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئەو وڵاتە ڕەوانە دەکات. پاکێجەکە بریتییە لە درۆن، کەلوپەلی بینین لە شەو، سیستەمی پەیوەندیکردنی پارێزراو، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، دەمانچە و کەرەستەی پزیشکی.
پنتاگۆن دووپاتی کردەوە کە ژمارەیەکی زیاتر لە درۆنە خۆکوژییەکانی مینیاتۆری سویچ بلید-٦٠٠ یان ٣٠٠ لە چوارچێوەی هاوکارییە سەربازییەکانی نوێی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری ڕادەستی ئۆکرانیا دەکات. درۆنی خۆکوژی سویچ بلید بۆ تێکشکاندنی تانک و ئامانجە تاکتیکیەکان دروست کراوە و ئەوەندە بچووکە کە لە جانتایەکی پشتەوە لەلایەن کەسێکەوە هەڵدەگیرێت. بەپێی جۆری درۆنەکە توانای فڕینی لە ١٠ تا ٤٠ کیلۆمەتری هەیە و لەسەر ئامانجەکان دەفڕن.
لێدوانەکان