حەماس لە سەر چالاکییەکەی تەل ئەبیب بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
بزوتنەوەی حەماس لە سەر چالاکی گەنجێکی فەڵەستینی لە تەل ئەبیب و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە داگیرکارانی زایۆنیست بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەی بزوتنەوەی حەماسدا هاتووە کە بە بۆنەی شەهیدبوونی ڕەعد فەتحی گەنجە بوێر و تێکۆشەرە 29 ساڵەکەی فەڵەستین کە لە پاش چالاکییەکی قارەمانانە و کەم وێنە لە تەل ئەبیب شەهید کرا، هاوخەمی خۆمان ڕادەگەێنین.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: شەهیدبوونی ئەو تێکۆشەرە ئەوەی سەلماند کە قودس و مزگەوتی ئەقسا هێڵی سورن و فەڵەستینییەکان لە سەر بەڵێنی خۆیان بۆ بەردەوامی خۆڕاگری و ئازادی خاکەکەیان ماونەتەوە.
حەماس جەختی لە سەر بەردەوامی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی هەمەلایەنەی داگیرکارانی زایۆنیست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە گەل و خۆڕاگریی فەڵەستین و پارێزەرانی مزگەوتی ئەقسا بە هەموو هێزێکەوە، لە بەرامبەر دەسدرێژی ڕژێم و شارۆچکەنشینەکانی داگیرکار ئەم شوێنە پیرۆزە دەپارێزن.
جام کوردی
لێدوانەکان