زانیاری_سەربازی: درۆنی ئۆرلان-١٠

هه‌ینی 8 نیسان 2022 - 11:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=9987

درۆنی Orlan-10، درۆنێکی سووکی ڕوسیە کە لەلایەن کۆمپانیای Special Technology Center LLC کە دەکەوێتە سەینت پیتەرزبێرگ دیزاین کراوە. ئەم درۆنە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە لەلایەن سوپای ڕوسیاوە بەکار دەهێنرێت.

جۆری هەناردەیی ئۆرلان-١٠، بە ناوی Orlan-10E کە لە نۆزدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی ئاسمانی (FIDAE) لە مانگی ئاداری ٢٠١٦ نمایش کراوە و ROSOBORONEXPORT (تاکە دامەزراوەی دەوڵەتی ڕووسیا، بۆ هەناردەکردنی کۆمەڵێک بەرهەمی سەربازی، خزمەتگوزاری و تەکنەلۆجیا) هەروەها پلانی هەناردەکردنی درۆنی ئۆرلان-١٠ئی ڕاگەیاند.

درۆنەکە بۆ چەندین ئەرکی جۆراوجۆر، لەوانە چاودێری ئاسمانی، گەڕان و ڕزگارکردن، ڕاهێنانی جەنگی، دۆزینەوەی سیگناڵەکانی ڕادیۆ و شوێنکەوتنی ئامانج لە ناوچە سەختەکاندا بەکاردەهێنرێت.

تایبەتمەندییەکانی درۆنی ئۆرلان – ١٠

بەردەوامی فڕین: ١٦ کاتژمێر
زۆرترین مەودا: ٦٠٠ کیلۆمەتر
بەرزایی فڕین: ٥٠٠٠ مەتر
خێرایی: ١٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا
زۆرترین کێشی هەستانەوە: ١٦.٥ کیلۆگرام
بزوێنەر: پیستۆنی Saito FA-62B
درێژی باڵ: ٣.١ مەتر
درێژی: ٢ مەتر
دروستکردن: ڕووسیا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *