هێرشێکی چەکداری لەناو جەرگەی تەلئەبیب + ڤیدیۆ
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە هێرشێکی چەکداری لەناو جەرگەی تەلئەبیب ٢ ئیسرائیلی کوژران و ١١ی دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی ٤ لە بریندارەکان ناجێگیرە.
وتەبێژی پۆلیسی رژێمی زایۆنیستی لە تەلئەبیب رایگەیاند کە وەک دیارە تەقەکردن لە سێ شوێن ئەنجام دراوە و باری تەندروستی ٤ کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە و هەموویان بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
بەرپرسانی ئیسرائیلی داوایان لە زایۆنیستەکان کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و بە هیچ شێوەیەک جێنەهێڵن.
میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە سەدان پۆلیس و هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەقامەکانی تەلئەبیب بڵاوکراونەتەوە و هەوڵ دەدەن جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمشەو بدۆزنەوە، بەڵام سەرەڕای چەند کاتژمێرێک لە ئۆپەراسیۆنەکان تا ئێستا هیچ ئەنجامێکیان نەبووە.
رەعەد فەتحی دوای چەندین کاتژمێر گەڕان و پشکنینی سەتان کەس لە هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی و دوای شەڕێکی سەخت، شەهید بوو.
شایانی باسە لە ئۆپەراسیۆنەکانی یەک مانگی رابردووی فەڵەستینیەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، ١٣ ئیسرائیلی کوژراون. ئەمە خوێناویترین هێرشەکانە کە لە دژی داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە تا ئێستا ئەنجام دراوە. ئۆپەراسیۆنەکانی فەڵەستینیەکان لەکاتێکدا بە سەرکەوتویی ئەنجام دەدرێت کە هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی لە ئامادەباشی تەواودا بوون و لەم دواییەدا ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی تایبەتیان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەست پێ کرد بوو. هەر بۆیە، شکستی رژێمی زایۆنیستی لە ڕێگری کردن لەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە، بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکیەکی زۆر لەنێوان دانیشتوانی تەلئەبیب و ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین. وەک دیارە بەشێکی نوێی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داگیرکەرانی ئیسرائیلی دەستی پێکردووە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان و پشووکانی مەسیحی و جوولەکەکان ئەم ئۆپەراسیۆنانە و زیانە گیانییەکانی ئیسرائیلیەکان ڕووی لە زیادبوون بکات.
لێدوانەکان