کاردانەوەی ئەنساروڵڵا بە دەستلەکارکێشانەوەی هادی و پێکهێنانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی کۆمار
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەند بەرپرسێکی ئەنساروڵڵا کاردانەوەیان بە دەستلەکارکێشانەوەی مەنسوور هادی و پێکهێنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی کۆمار لە یەمەن نیشان دان.
محەمەد عەبدولسەلام، وتەبێژ و سەرۆکی دانوستانکاری ئەنساروڵڵا کاردانەوەی بەرامبەر دەستلەکارکێشانەوەی مەنسوور هادی و پێکهێنانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی کۆمار لە یەمەن نیشان دا و ووتی: ئێستا و داهاتووی یەمەن لە ناوخۆی یەمەن دیاری دەکرێت و هەر چالاکییەکی لە دەرەوەی سنوورەکانیش، گاڵتەجاڕی و گەمەیەک بۆ وڵاتانی دەستدرێژیکەرە.
ڕێگای ئاشتی بە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان، کۆتایی هێنان بە گەمارۆکان و کشانەوەی هێزە بیانییەکانیان دەبێت و بەبێ ئەوە، هەوڵێکی بێسوود دەبێت بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی بەکرێگیراوەکان بەرەو گرژییەکان و شەڕی زیاتر.
خەڵکی یەمەن هیچ نیگەرانییەکیان نییە لە کردەوە نایاساییەکانی دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتەکەیان لەلایەن لایەنێکی نایاسایی (سعودیە).
محەمەد ئەلبوخەیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها لەم بارەیەوە رایگەیاند: پێش دەستپێکردنی شەڕ، پێشنیارمان کرد کە ئەنجومەنی سەرۆکایەتی بە هەموو پێکهاتە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی پێکهاتە سەرەکییەکانی حکومەت پێکبهێنرێت. ئەگەر ئەو دەستدرێژیانە بە بیانووی گێڕانەوەی شەرعییەتی حکوومەتی هادی نەبوون، لەکۆتاییدا رێکەوتنمان دەکرد و ئەوان ڕەتیان نەدەکردەوە کە ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پێکبهێنن.
ئێستا دوای هەشت ساڵ لە شەڕ، ئەمریکا هادی لابرد و ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پێکهێنا و کەسێکی نزیک لە خۆی لە لوتکەی ئەنجوومەنەکە دانا.
لێدوانەکان