زانیاری_سەربازی: موشەکی شان‌هاوێژی FIM-92 Stinger

پێنجشەممە 7 نیسان 2022 - 15:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=9929

موشەکی شان‌هاوێژی ستینگەری FIM-92 سیستەمێکی بەرگری ئاسمانییە کە دەتوانرێت هەڵبگیرێت و بە شێوەی ڕوو بە هەوا و بە تیشکی ژێر سوور کار دەکات.

ئەم موشەکە دەتوانرێت لە ئۆتۆمبێل و هاوێژەری زەمینی و هەلیکۆپتەر بەکاربهێنرێت. ستینگەر لە ساڵی ١٩٨١ لە ئەمریکا لەلایەن ژەنەراڵ داینامیک دیزاین کرا و لە زیاتر لە ٢٩ سوپا لە جیهاندا بەکاردەهێنرێت. مووشەکی ستێینگەر لەلایەن کۆمپانیای ئێرباس دیفێنس لە ئەڵمانیا و ڕۆکێتسان لە تورکیا بە شێوەی مۆڵەت پێدراوە بەرهەم دەهێنرێت و تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ هەزار مووشەکی ستینگەر بەرهەمهێنراوە.

موشەکی ستینگەر بە درێژی ١.٥٢ مەتر و تیری ٧٠ ملم، باڵی ١٠٠ ملم-ی هەیە. مووشەکە بە تەنیا ١٠ کیلۆگرام کێشی هەیە، لەکاتێکدا لەگەڵ کەلوپەلەکانی کێشی بۆ ١٥.٢ بەرز دەبێتەوە.

مەودای ئەم موشەکە ٤٨٠٠ مەتر دەبێت و دەتوانێت لە بەرزایی ٣٨٠٠ مەتر ڕوبەڕوی ئامانجەکانی ببێتەوە. موشەک بە بزوێنەرێکی بچووک لە بەکارهێنەر دوور دەکرێتەوە و دواتر بزوێنەری سەرەکی دوو قۆناغیی سووتەمەنی ڕەقی کارا دەبێت. بزوێنەرەی سەرەکی سووتەمەنی ڕەق، خێرایی موشەک تا ٧٥٠ مەتر لە چرکەیەکدا یان ٢.٥٤ ماخ بەرز دەکات.

ستینگەر خاوەن سەرێکی جەنگی ١.٢ کیلۆگرامی لە جۆری تەقینەوە بەهێز بە ماددەی تەقەمەنی تێکەڵکراوی HTA-3ـە. ئەم ماددەیە تێکەڵەیەکی لە HMX ،TNT و ئەلەمنیۆمە و بە فیوزێک چالاک دەکرێت.
موشەکی ستینگەر لە ئەگەری نەدۆزینەوەی ئامانجەکەی، دوای ١٧ چرکەدا خۆی دەتەقێتەوە.

تایبەتمەندییەکانی موشەکی FIM-92 Stinger:

درێژی: ١.٥٢ مەتر
تیری: ٧٠ میلیمەتر
کێش (موشەک): ١٠.١ کیلۆگرام
زۆرترین مەودا: ٤٨٠٠ مەتر
رێنوێنی: تیشکی ژێر سوور
نرخ: ١٢٠ هەزار دۆلار بۆ سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *