پشتگیری هاوپەیمانی سعودیە لە ئەنجومەنی نوێی سەرۆکایەتی کۆماری حکومەتی دەست لەکارکێشانەوەی یەمەن
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەند کاتژمێرێک دوای راگەیاندنی دەست لەکارکێشانەوەی مەنسوور هادی و پێکهێنانی ئەنجومەنی نوێی سەرۆکایەتی کۆمار بە سەرپەرشتی رەشاد عەلیمی، هاوپەیمانی سعودیە لە هاوکاری بەپەلەی سێ ملیارد دۆلاری لە ئابووری یەمەن هەواڵی دایەوە.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی عەبدڕەبە مەنسوور هادی و پێکهێنانی ئەنجومەنی نوێی سەرۆکایەتی بە سەرۆکایەتیی ڕەشاد عەلیمی، نووسینگەی شانشینی عەرەبستانی سعوودی لەگەڵ پێشوازیکردن لە بڕیارەکەی مەنسور هادی، لە دابینکردنی هاوکاری دارایی بەپەلە لە بانکی ناوەندی یەمەن، لەوانە دوو ملیارد دۆلار لەلایەن شانشینی عەرەبستانی سعوودی و ئیمارات و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ مەبەستی کڕینی بەرهەمە نەوتییەکان و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ پرۆژەکانی بیناسازی هەواڵی دایەوە.
سعوودی هەروەها بەخشینی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری راگەیاند بۆ پلانی هاوکارییە مرۆییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە یەمەن.
عەرەبستانی سعوودی لە کۆتایی بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر داواکەی مەنسور هادی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ماوەی ئینتقالی بە پێی دەستووری یەمەن و دەستپێشخەرییەکەی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی فارس و میکانیزمی جێبەجێکردنی بۆ دامەزراندنی حکومەتی یەمەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، سعوودی داوای لە ئەنجومەنی سەرۆکایەتیش کردووە، کە بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی گشتگیر بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی یەمەن دەست بە دانوستان لەگەڵ ئەنساروڵڵا بکات.
لێدوانەکان