مەنسوور هادی بۆ دواجار دەستی لەکار کێشایەوە!
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ عەبدڕەبە مەنسوور هادی سەركۆماری حکومەتی دەست لەکارکێشانەوەی یەمەن بەیانی ئەمڕۆ بە رادەستکردنی تەواوی دەسەڵاتەکانی بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی کۆمار هەواڵی دایەوە.
بەیانی ئەمڕۆ ٧ی نیسان، عەبدڕەبە مەنسوور هادی دوای ١٠ ساڵ سەرۆکایەتی حکومەت و بزوتنەوە ئۆپۆزسیۆنەکانی یەمەن لە رادەستکردنی دەسەڵاتەکانی بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی کۆمار بە سەرپەرشتی رەشاد عەلیمی هەواڵی دایەوە.
ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە بریتین لە:
عیدرۆس زوبەیدی (سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتقالی باشور)، سوڵتان ئەلعرادە (پارێزگاری مارب)، تاریق ساڵح (برازای عەلی عەبدوڵڵا ساڵح و فەرماندەی هێزەکانی بەرگری نیشتمانی)، عەبدولرەحمان ئەبو زرعە، عەبدوڵڵا ئەلعەلیمی، عوسمان حوسێن مجلی و فەرەج سالمین ئەلبحسنی.
بەم پێیە، ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەرۆکایەتی کۆمار بە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار و جێگری یەکەمی، بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ماوەی ئینتیقالی بە دەستپێشخەریی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی فارس لە ئەستۆدا دەبێت.
مەنسوور هادی پێش ئەم هەنگاوە عەلی موحسین ئەلئەحمەر جێگری یەکەمی لە کار دوورخستەوە. ئەلئەحمەر بە تۆمەتی سەرکوتکردنی شۆڕشی یەمەن و تێوەگلانی لەگەڵ دەزگای هەواڵگری سعودیە لە دروستکردنی گروپە تیرۆریستییەکانی ئەلقاعیدە، ئەنسار ئەلشریعە و داعش، لەلایەن ئەنساروڵڵاوە داواکراوە.
مەنسوور هادی لە لێدوانەکانی ئەم دواییەیدا جەختی لەسەر پێویستی پشت بەستن بە ئەنجامەکانی کۆنگرەی گفتوگۆکانی نیشتیمانی ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ و دەستپێشخەریی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداوی فارس و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٥دا کردبووەوە. ئەم پلانانە لە دانوستانەکانی ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ ئەنساروڵڵا لە بابەتە کێشە لەسەرەکان بوو.
لێدوانەکان