گرنگترین هەواڵەکانی چل و دووەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٦ی نیسانی ٢٠٢٢

چوارشەممە 6 نیسان 2022 - 23:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=9883

هێزەکانی سوپای ڕوسیا دەستیان بەسەر گوندی براژکیڤکا لە باشووری ئیزیۆمدا گرتەوە.

دوایین بارودۆخی سەربازی ئۆکرانیا دوای ٤١ ڕۆژ لە شەڕ.
هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە تەواوی پارێزگاکانی چەرنیهیڤ و سامی لە باکوری ئۆکرانیا بۆ ناو خاکی ڕووسیا کشانەوە. لەلایەکی دیکەوە، گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی بۆ ناوچەکانی باشور و هەرێمی دۆنباس بۆ چەند ڕۆژێکی یەک لەدوای یەک بەردەوامە.

شەوی ڕابردوو ٥ی نیسان هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە هێرشێکی موشەکیدا هێرشیان کردە سەر کۆگاکانی سووتەمەنی ئۆکرانیا لە ناوچەی نۆڤۆمۆسکۆسکی و سینلینیکۆسکی سەر بە پارێزگای دنیپرۆپترۆڤسک.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ٦ کۆگای نەوت لە نۆڤۆمۆسکۆسکی تێکشکێنراون و سووتەمەنی خەزنکراو بە ناو براون. ئاگرەکە تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو و هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی ئۆکرانیا توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئاڕاستەکردنی چەند مووشەکێکی ئۆنیکس کروز لە بنکەیەکی سوپای ڕووسیاوە لە نیمچەدوورگەی کریمیا بەرەو چەند ئامانجێک لە ئۆکرانیا.

شەڕ بە شێوازی جەنگی جیهانی دووەم لە ئۆکرانیا.
میدیاکانی ئۆکرانی ڤیدیۆی بۆسێکیان بڵاوکردەوە لە دژی ستوونە زرێپۆشەکانی سوپای ڕووسیا لە کاتی ئامادەبوونیان لە ناوچەی نۆڤا باسانی چەرنیهیڤ. ڤیدیۆکە چەند تێبینییەکی سەرنجڕاکێشی تێدایە لە چۆنیەتی کارکردنی تۆپخانە و زرێپۆشەکانی ئۆکرانی، و هەروەها چۆنێتی ڕوبەڕوبوونەوەی سوپای ڕووسیا لەگەڵ بارودۆخەکە.
هەر وەک لە سەرەتای شەڕەکەدا گوتمان، شێوازی ناردنی ستوونی زرێپۆش و چوونە ناو قوڵایی ناوچەکانی ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە بەبێ دابینکردنی پشتیوانی گونجاوی ئاسمانی و تۆپخانەیی، یەکێک بوو لە شتە سەیر و سەمەرەکانی شەڕی ئۆکرانیا. بابەتێک کە هاوشێوەکەی تەنیا لە شەڕەکانی ساڵانی کۆندا دەبینرێت.

شەڕوپێکدادانێکی توند لەنێوان هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیا و هێزەکانی ڕوسیا و هاوپەیمانان لە ماریۆپۆل بەدرێژایی ڕۆژ بەردەوام بوو. هێزەچەکدارەکانی ئۆکرانیا گەمارۆی کارگەی ئازۆفستالیان داوە.

ڤیدیۆی پێکدادانی شەوانە لە میحوەری ئاڤدیڤکا لە دەوروبەری دۆنێتسک و چالاکی تۆپخانەکانی سوپای ئۆکرانیا و هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا.

سوپای ئۆکرانیا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانێکی ئۆرلان-10ی ڕوسیی لە نزیک پۆپسانا خستە خوارەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *