ڕژێمی زایۆنیستی؛ دەیەم گەورەترین هەناردەکەری چەک لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو لە جیهاندا!

چوارشەممە 6 نیسان 2022 - 09:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=9854

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دامەزراوەی توێژینەوەی ئاشتیی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم بە لێکۆڵینەوە لە بازرگانی چەک لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢٢دا رایگەیاند کە ئیسرائیل لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا دەیەم گەورەترین هەناردەکەری نێودەوڵەتی چەک لە جیهاندا بووە.

ئەنستیتۆتی نێودەوڵەتی توێژینەوەکانی ئاشتیی ستۆکهۆڵم لە وڵاتی سوید، کە لێکۆڵینەوەیەکی لە سەر شەڕ و ئاشتی و کڕین و فرۆشتنی چەک ئەنجام داوە، رایگەیاند: بە لێکۆڵینەوە لە بازرگانی چەک لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢١ دیار بوو کە فرۆشتنی چەک بە ئەوروپا ڕووی لە زیادبوون کردووە و وڵاتانی کەنداوی فارس لە ریزی یەکەمی کڕیارەکانی چەکن و رژێمی زایۆنیستی ڕۆڵی سەرەکی لەم بارەیەوە دەگێڕێت.
هەناردەی ئیسرائیل ٢.٤٪ی کۆی گشتی هەناردەکانی جیهانی لەخۆدەگرێت و وڵاتانی هیندستان، ئازەربایجان و ڤێتنام لە پێشەنگی کڕیارەکانی چەک دان. فرۆشتنی چەک بۆ ئەوروپا زیادی کردووە و پشکی ڕووسیا کەم بۆتەوە.

ئیسرائیل چواردەهەمین گەورەترین هاوردەکەری چەک لە جیهان بووە کە لە سەدا ١.٩ی پشکی جیهانی لەخۆدەگرێت. لەسەدا ٩٢ی هاوردەکاری ئیسرائیل لە ئەمریکا، بە گشتی فڕۆکەی ئێف-٣٥ و بۆمبی زیرەک، و دواتر لە ئەڵمانیا و ئیتالیاوە ئەنجام دراوە. جێی ئاماژەیە که ئەڵمانیا ژێردەریاییەکانی ئیسرائیل دابین دەکات.
ئەوەی جێی سەرەنجە، بە گشتی هاوردەی چەک لەلایەن رژێمی ئیسرائیلەوە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا لە سەدا ١٩ زیادی کردووە.

بە گشتی بازاڕی چەکی جیهانی لەلایەن پێنج وڵاتەوە بەڕێوەدەبرێت و ٧٧٪ی چەکەکانی جیهان لەم پێنج وڵاتە هەناردە دەکرێن. ئەمریکا بە ڕێژەی ٣٩٪ لە پلەی یەکەم و ڕووسیا بە ١٩٪ لە پلەی دووەم و فەڕەنسا، چین، ئەڵمانیا، ئیتالیا، بەریتانیا و کۆریای باشوور و ئیسپانیا لە پلەکانی دیکەی ئەم ڕیزبەندیە دان.
تورکیا لە پلەی ١٢ـیەم، ئیمارات لە پلەی ١٨ـیەم و ئوردنیش لە پلەی ٢٥ـیەم، تاکە وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیان کە لەڕیزی ٢٥ هەناردەکەری چەکی جیهان دان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *