گرنگترین هەواڵەکانی چل و یەکەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٥ی نیسانی ٢٠٢٢

سێشەممە 5 نیسان 2022 - 23:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=9808

سوپای ڕوسیا و هێزەکانی دۆنێتسک لە بەرەی باکوری شاری دۆنێتسک ناوچەی نۆڤاباخموتووکایان کۆنتڕۆڵ کرد.

٢٦٧ سەرباز لە لیوای ٥٠٣ی هێزی دەریایی ئۆکرانیا لە شاری ماریۆپۆل، خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوپای ڕووسیا کرد.

ڤیدیۆیەک لە هێزەکانی سوپای ڕوسیا و دۆنێتسک لە شاری ماریۆپۆل.

لەم وێنانەدا قەبارەی وێرانکاری لە ناوچە جیاجیاکانی شاری ماریۆپۆل بە تەواوی دیارە کە بە هۆی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا و سوپای ڕوسیا و هاوپەیمانانی بەو شارە گەیشتووە.

کۆمپانیای maxar بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئاسمانی لە ناوچەی بۆچا لە ١٩ و ٢١ی ئادار و هەروەها لە ٢ی نیسان ڕایگەیاند کە تەرمی ئەو هاوڵاتیانە کە کوژراون لە ماوەی ئەو رۆژانەی کە هێزەکانی ڕوسیا لەو شارەدا بوون، لەسەر زەوی بەجێهێڵراون.
لە لایەکی دیکەوە ڕووسەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەڵگەیان هەیە بۆ رەتکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی کە هاوڵاتیانی بۆچا لە لایەن سوپای ئەو وڵاتە کوژراون. ئەوان بە ڕەتکردنەوەی ئەم بابەتە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەم هەنگاوە دوای کشانەوەیان لە لایەن ئۆکراینییەکان دروست کراوە.
هەر لەم بارەیەوە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند: ڕوسیا لەژێر هێرشی پروپاگەندەیی دایە و ئەوەی لە بۆچا ڕوویدا نمایشە.

ئاماری وەزارەتی ڕوسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا تا ٥ی نیسان.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، تا ئێستا ١٢٥ فڕۆکەی سەربازی، ٣٩٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ٩١ هەلیکۆپتەر، هەزار و ٩٦٩ تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی دیکە، ٢١٤ راجیمە، ٨٥٢ تۆپ‌هاوێژ و ١٨٧٣ ئۆتۆمبێلی سەربازی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.

کۆماری چیک یەکەم هاوکاری سەبازی زرێپۆشی سەربازی ڕەوانەی ئۆکرانیا کرد. بەپێی میدیاکانی ئۆکرانی، ئەو هاوکاری لە پێنج تانکی تی-72M1 و چوار ئۆتۆمبێلی بی ئێم پی-1 پێک دێن.

ئاماری میدیاکانی ئۆکرانیا لە کۆی گشتی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٥ی نیسانی ٢٠٢٢

تاوانی جەنگی و لەسێدارەدانی مەیدانی دیلەکان لە ئۆکرانیا +١٨
ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە کە تێدا هێزە خۆبەخشەکانی “فەیلەقی نەتەوەیی جۆرجیا” و ئۆکرانی ژمارەیەک لە دیلەکانی ڕووسی لە سێدارە دەدەن. ئەم وێنانە تایبەتن بە دەوروبەری شاری کیێڤەوە. دوای بەدواداچوونەکان لەسەر ڤیدیۆکە دەرکەوت کە ڤیدیۆکە تایبەتە بە هەفتەی ڕابردووەوە و پێشتر لە ژێر ناونیشانی کێوماڵکردنی دەوروبەری کیێڤ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەوە.

هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئێوارەی ٤ی نیساندا بە وردی هێرشیان کردە سەر ژێرخانە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە شارۆچکەی ئۆچاکیێڤ.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *