گروپە عێراقییەکان چەند هێرشێکی دیکەیان کردە سەر کاروانەکانی ئەمریکا + ڤیدیۆ
سێشەممە 5 نیسان 2022 - 09:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=9781
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو کاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراق کرانە ئامانج.
بەیانی ئەمڕۆ کاروانێکی لۆجستی داگیرکەرانی ئەمریکی لە پارێزگای بەغدا کرایە ئامانجی هێرشێکی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی.
ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژی رابردوو هەروەها کاروانێکی دیکەی ئەو هێزانە لە پارێزگای بابل کرابوویە ئامانج.
گروپی خۆڕاگری “اصحاب الکهف” بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی بابلی لە ئەستۆ گرت.
بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەمە شەشەمین هێرشی گروپە خۆڕاگرییەکانی عێراقی بۆ سەر کاروانەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی ئەمریکا لە عێراقە کە لە سەرەتای وەرزی بەهار (نەورۆز)ی ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەنجام دراوە.
لێدوانەکان