گرنگترین هەواڵەکانی چلەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٤ی نیسانی ٢٠٢٢

دووشەممە 4 نیسان 2022 - 22:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=9755

چەند وێنەیەکی هێزەکانی سوپای ڕووسیا لە هەرێمی ئیزیۆم.
پێکدادانی سوپای ڕوسیا لە دەوروبەری ئیزیۆم لەگەڵ سوپای ئۆکرانیا بەردەوامە و ڕووسەکان بەرەو سلۆڤیانسک پێشڕەوی دەکەن.

هێزەکانی جۆرجیا کە لە ئۆکراینا لەگەڵ ڕووسەکان شەڕ دەکەن ئاڵای ڕوسیایان سووتاند.
بەگوێرەی شوێنی فڕۆکەی ئەن-225، ڤیدیۆکە لە فڕۆکەخانەی گوستۆمێل تۆمارکراوە.

تێکشکاندنی چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و تانکی سەر بە سوپای ئۆکرانیا لە هێرشی تۆپخانەکانی سوپای ڕوسیا بۆ سەر میحوەری چەرنێهیڤ.
بەپێی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاوی کردۆتەوە، لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیاوە هەزار و ٩١٨ تانک و زرێپۆشی سوپای ئۆکرانیا تێکشکێنراون.

هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای ڕووسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ەوە تۆمار کراوە.

ڤیدیۆی شەڕی ناو شاری ڕوبیژینە.
ڤیدیۆکە دەریدەخات پێکدادانی هێزەکانی لوهانسک و سوپای ڕووسیا لەگەڵ سوپای ئۆکرانیا لە شاری ڕوبیژنە بەردەوامە.

سەربازانی ئۆکرانی زرێپۆشێکی سوپای ڕووسیایان بە بەکارهێنانی موشەکی دژە زرێپۆش کردە ئامانج.
دابەشکردنی چەکە ڕۆژئاواییەکان لە کاتی خۆیدا لە نێوان سەربازە ئۆکرانییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زینە زرێپۆشەکانی سوپای ڕووسیای زیاد کردووە.

ڤیدیۆیەکی سەرنج ڕاکێش لە ساتی بەئامانج کردنی کۆگایەکی سووتەمەنی ئۆکرانیا بە موشەکەکانی کروزی ڕووسیا لە شاری ئۆدیسای باشووری ئۆکرانیا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *