ئیمارات و ئیسرائیل یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەبواری دەریایی واژۆ کرد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ نوێنەرانی حکومەتی ئیمارات و ڕژێمی زایۆنیستی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەبواری دەریایی واژۆ کرد.
ڕۆژی رابردوو ٣ی نیسان سوهەیل بن محەمەد وەزیری وزە و ژێرخانی ئابووری ئیمارات و میراف میخائیل وەزیری گواستنەوە و ئاسایشی ڕێگاوبانی ڕژێمی زایۆنیستی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان بە مەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان لەبواری گواستنەوەی دەریایی و فراوانکردنی شەراکەتی ستراتیژی لەنێوان ئەبوزەبی و تەلئەبیب واژۆکرد.
وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات ڕایگەیاند کە واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەیە خواستی هەردوولا بۆ فراوانکردنی هاریکارییەکان لە بواری گواستنەوەی دەریایی دەریدەخات.
وەزیری گواستنەوەی ڕژێمی زایۆنیستیش پەیوەندی ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە هۆکاری دروستبوونی پەیوەندی سیاسی و پتەوکردنی ناوبرد و ووتی ئەو یاداشتنامەیە بە ئامانجی پتەوکردن و پێشخستنی هاریکاریی دەریایی لە نێوان ئیمارات و ئیسرائیلە.
بەپێی میدیاکانی ئیمارات، بەکارهێنانی تەواو و کاریگەری سیستەمی دەریایی و بەندەرەکانی هەر دوو لایەن، زامنکردنی ئەمنیەتی دەریایی، لەوانە پاراستنی ئەمنیەتی کەشتییەکان، سەرنشینەکان، بار، خزمەتگوزاریی پەیوەندیکردن و لۆجستی نێوان بەندەرەکان، هاوکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لەبواری تەکنەلۆجیای دەریایی و زیرەکی دەستکرد لە کەرتی دەریایی لە بەندەکانی ئەم یاداشتنامەیەدان.
جێی ئاماژەیە ئیمارات یەکەم وڵاتی کەنداوی فارسە کە لە ڕێگەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە ترامپ، پەیوەندیەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاشکرا کرد و لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٠دا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو رژێمە ڕاگەیاند.
لێدوانەکان