فەرماندەی نوێی سێنتکۆم دەست بە کار بوو

یەکشەممە 3 نیسان 2022 - 23:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=9731

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژەنەراڵ مایکڵ ئێریک کۆریلا دوای پەسەندی ئەنجومەنی پیران وەک فەرماندەی ھێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) دەست بە کار بوو.

کوریلا پێشتر فەرماندەی بنکەی ئاسمانی ١٨ی کارۆلینای باکوور بووە و بەشداری شەڕی عێراقی کردوە و لە ساڵی ٢٠٠٥دا لە موسڵ بریندار بووە.

هەروەها ناوبراو لە ساڵانی ٢٠٠٤- ٢٠١٤ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرکی جۆراوجۆری لە ئەستۆ گرتووە و لە قۆناغی سەرۆکایەتی باراک ئۆبامادا فەرماندەی هێزی تایبەت بووە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و ئەفغانستان.

لە دانیشتنی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی پیران لە ٨ی شوبات، جەنەراڵ کۆریلا ڕایگەیاند کە چالاکییە مەترسیدارەکانی ئێران و گروپە نزیکەکانی لە ناوچەکە بووەتە جێی نیگەرانی. ناوبراو لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لەسەر پێویستی ڕێگریکردن لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی و بەرپەرچدانەوەی کاریگەریە ناوچەییەکانی ئێران کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *