دوایین بارودۆخی سەربازیی ئۆکرانیا دوای تێپەڕبوونی ٣٨ ڕۆژ لە شەڕ

یەکشەممە 3 نیسان 2022 - 19:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=9728

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هێزەکانی سوپای ڕوسیا لە ناوچەی کیێڤ و زۆربەی ناوچەکانی چەرنیهیڤ لە باکوری ئەم وڵاتە پاشەکشەیان کردووە. ئەم بڕیارە بۆ ڕێگریکردن لە زیانە ماددی و گیانی زیاتر لەم ناوچانە و هەروەها بەدیهێنانی ئامانجەکانی ڕوسیا لە شەڕی ئۆکرانیا دراوە.

سوپای ڕوسیا لەم دواییەدا بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا لەبارەی کشانەوەی ئەم دواییە لە میحوەرەکانی باکور ئاماژەی بەوەدا کە پاشەکشەکان بەرنامە داڕێژراو بووە و دوای بەدەستهێنانی ئامانجەکانی دیاری کراو ئەنجام دراوە.
بە ووتەی ڕوسیا ئامانجی سەرەکی لە ئۆپەراسیۆنەکانی باکور، سەرقاڵکردنی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ پاراستنی پایتەخت و شارە گرنگەکان بووە و لەئێستادا لەگەڵ بەدیهاتنی ئەم ئامانجە، تیشک دەخرێتە سەر کۆنترۆڵ کردنی ناوچەی دۆنباس.

هەرچەندە سوپای ڕوسیا، هۆکاری پاشەکشەی هێزەکانی لە میحوەرەکانی کیێڤ و چەرنیهیڤ بەدیهاتنی ئامانجەکانی دیاری کراو ناو بردووە، بەڵام سەختی پێکدادانەکان لەم میحوەرانە، لاوازی لە پشتیوانی یەکە زرێپۆشەکانی هێڵی پێشەوەی شەڕ، لاوازی لە جێبەجێکردنی پلانەکان، هەماهەنگ نەبوونی یەکەکان لە بەرە جیاوازیانەدا و هەروەها بەرگری باشی هێزە ئۆکرانیەکانی خاوەن چەکە جۆراجۆرەکانی دژە زرێپۆش، لە هۆکارەکانی گرنگی سوپای ڕوسیا بۆ بڕیاردان لەسەر کشانەوە بوو.

دوای بڕیاری کشانەوە لە میحوەرەکانی باکور، چەندین کاروانی گەورەی سەربازی ڕوسیا بۆ ناوچەی دۆنباس نێردراون. سوپای ڕوسیا لەئێستادا تیشکی خستووەتە سەر باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا تا یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی کە کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەی دۆنباسە، ئەنجام بدات. هەر بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوو شەڕ و بۆردومانێکی قورسی ناوچەی دۆنباس دەست پێ دەکات و سوپای ڕۆسیا بۆ پاراستنی شکۆی خۆی بە توانای زیاترەوە هێرشەکانی ئەنجام دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *