سەردانی نهێنی بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ سوودان
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی رژێمی زایۆنیستی لە سەردانێکدا بۆ سوودان، لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆیان کردووە.
کەناڵی تەلەڤزیۆنی کان بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سوودانی، لە دیداری ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی لەگەڵ بەرپرسە سەربازییەکانی سوودان لە شاری خارتۆمی پایتەختی ئەم وڵاتە هەواڵی دایەوە.
کۆبوونەوەکە لە ڕۆژی شەممە ٢ی نیسان بە نهێنی ئەنجام دراوە.
وەک دەوترێت دیداری بەرپرسانی سوودانی و ئیسرائیلی بەشێکە لە هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری ئەو دوو لایەنە.
دوای کودەتا سەربازییەکەی سوودان و ڕووخانی حکومەتەکەی عومەر بەشیر، بەرپرسانی سوپای سودان و ئیسرائیل بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕێکەوتن.
جەنەراڵ عەبدولفەتاح ئەلبۆرهان فەرماندەی سوپای سوودان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە ووتی، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بۆ گەڕاندنەوەی سوودان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە.
لێدوانەکان