ئەمریکا هەڕەشە لە عیمران خان دەکات.. یان گوێڕایەڵ دەبی یان لە دەسەڵات دوورت دەخەینەوە

یەکشەممە 3 نیسان 2022 - 14:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=9721

«نامەیەکی هەڕەشەئامێزم لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە، ئەمریکا هەڕەشەی ڕووخاندنی حکوومەتەکەمی دەکات، چونکە من ڕەتم کردەوە لەسەر خاکی خۆم بنکەیەکی سەربازی بۆ دابمەزرێنم و داوام لە وەزیری دەرەوە کرد کە پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا بەهێز بکات. میللەتی موسڵمانی ئێمە ناتوانێت ببێتە کۆیلەی بێگانەکان و ئەگەر پەرلەمان دەنگ بە دوورخستنەوەم بدات، من نەک هەر دەست لەکار ناکێشمەوە، بەڵکو بە هێزێکی زیاترەوە دەگەڕێمەوە، چونکە لە لایەن وڵاتانی بێگانەوە تووشی پیلانگێڕی بووین، بۆیە ئێمە بەرهەڵستی دەکەین و تەسلیمی ئەوان نابین و بە یارمەتی خوا ئەو پیلانە پووچەڵ دەکەینەوە.»

ئەمانە قسەی ڕاشکاوانەی عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستانە.

تووڕەیی ئەمریکا بەرامبەر عیمران خان دوای ئەوە دێت کە لە شەڕی ئۆکرانیا هیچ هەڵوێستێکی دژ بە ڕووسیا نەبوو و ئیدانەی مۆسکۆی نەکردەوە. عیمران خان لە سەرەتای جەنگی ئۆکرانیا سەردانی ڕووسیای کرد و ڕەخنەی لە دووفاقیی ڕۆژئاوا گرت و هەروەها ڕێگە بە ئەمریکا نەدا بنکەیەکی سەربازی لە وڵاتەکەیدا دابمەزرێنێت.

عیمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان رۆژی رابردوو شەممە داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد کە سبەی یەکشەممە لە دژی دەستێوەردانی دەرەکی لە کاروباری پاکستان خۆپێشاندان بکەن.

ناوبراو وتی: هەوڵی دوورخستنەوەی من لە دەسەڵات و گۆڕینی حکومەتی پاکستان بە پاڵپشتی ئەمریکا بووە و ئەمەش پیشاندەری دەستێوەردانی ئەو وڵاتەیە لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *