گرنگترین هەواڵەکانی سی و هەشتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ٢ی نیسانی ٢٠٢٢

شەممە 2 نیسان 2022 - 22:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=9705

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆرلان-١٠ی سوپای ڕووسیا لە پارێزگای پۆڵتاڤا لە باکوری ئۆکرانیا. تا ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە دیار نییە.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا ٨٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕووسیا لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە خراوەتە خوارەوە.

ڤیدیۆی ساتی تێکشکاندنی کەلوپەلەکانی سوپای ئۆکرانیا کە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئۆرلان-١٠ی سوپای ڕووسیا تۆمارکرا.
شوێن و کاتی هێرشەکان دیار نییە.

تێپەڕبوونی ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی لەسەر پردێکی تەقێنراو لە دەوروبەری شاری سامی لە باکوری ئۆکرانیا. هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوی هێزەکانی سوپای ڕووسیا پردەکەیان تەقاندووە.

ئاماری ئۆکرانیا لە کۆی گشتی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٢ی نیسانی ٢٠٢٢.

بەپێی ئامارەکە، سوپای روسیا ١٧ هەزار و ٨٠٠ سەربازی کوژراون و ١٤٣ فڕۆکە و ١٣٤ هێلیکۆپتەر و ٦٣١ تانک و هەزار و ٧٧٦ زرێپۆش، ٣١٧ تۆپهاوێژ و ١٠٠ راجیمە و ٥٤ سیستەمی بەرگری ئاسمانیی تێکشکێندراوە.

هەروەها، هێزەکانی روسیا هەزار و ٢٣٦ ئۆتۆمبێلی سەربازی، حەوت کەشتی، ٧٦ تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و ٨٧ فڕۆکەی بێ فڕکەوانی لەدەستداوە.

ئاماری وەزارەتی ڕوسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا لەم شەڕەدا.

وەزارەتی بەرگری روسیا لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، تا ئێستا ٣٨١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەزار و ٨٨٢ تانکی ئۆکرانیایان تێکشکاندووە.ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە هەردوو شاری بۆڵتاڤا و دنێبیروبیترۆفسک لە رێگەی موشەک بارانکردنەوە هەردوو فڕۆکەخانەی سەربازییان خاپورکردووە.دەشڵێت، دوو هەلیکۆپتەر لە جۆری Mi-24 و ٦٧ رەبایەی سەربازی و ٥٤ جبەخانەی چەک و پێداویستی لۆجستییان خاپورکردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *