شەهید بوونی ٣ فەڵەستینی دیکە بە گوللەی داگیرکەرانی زایۆنیستی

شەممە 2 نیسان 2022 - 15:31
https://kurdish.iswnews.com/?p=9700

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی رژێمی داگیرکەری ئیسرائیلی لە ئۆتۆمبێلێک، سێ فەڵەستینی شەهید بوون.

میدیاکانی رژێمی زایۆنیستی رایانگەیاند کە هێزەکانی ئەو رژێمە سێ فەڵەستینیان لە باشوری شاری جنین لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا شەهید کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، هێزێکی هاوبەشی شاباک و سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەو سێ فەڵەستینیەیان لەکاتی دەستبەسەرکردن شەهید کردووە و ڕەتیان کردووەتەوە تەرمەکانیان رادەستی خێزانەکانیان بکەنەوە.

کەتیبەکانی سەرایا قودس باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند، سێ فەڵەستینیەکە ئەندامانی ئەو کەتیبەیە بوون و ناوەکانیان بەم شێوەیە: سائیب عباهرە تەمەن ٣٠ ساڵ، خەلیل توالبە تەمەن ٢٤ ساڵ و سەیف ئەبولبدە تەمەن ٢٥ ساڵ.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕژێمی زایۆنیستی دانی بەوەدا ناوە کە چوار لە سەربازەکانی لە پێکدادانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە جنین بریندار بوون و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *