گرنگترین هەواڵەکانی سی و حەوتەمین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١ی نیسانی ٢٠٢٢

شەممە 2 نیسان 2022 - 00:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=9670

ئۆکراینا بە دوو هێلیکۆپتەر کۆگایەکی نەوتیی شاری بێلگۆرۆد لە نێو خاکی رووسیادا بۆردوومان کرد و بەو هۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
دەکرێت ئەم هێرشە بە یەکێک لە دیارترین هێرشە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر خاکی ڕووسیا دابنرێت.

ڤیدیۆی ساتی هێرشی هەلیکۆپتەرەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر کۆگایەکی نەوتی لە شاری بێلگۆرۆدی ڕۆژئاوای ڕووسیا و گەڕاندنەوەیان بۆ خاکی ئۆکرانیا.
سەرچاوە ئۆکرانییەکان هێرشی هەلیکۆپتەری ئۆکرانییان بۆ سەر بێلگۆرۆد پشتڕاستکردەوە و جۆری ئەو هەلیکۆپتەرانەیان Mi-24 راگەیاند.
بەپێی وەزارەتی قەیرانی ڕوسیا هێرشەکە بووەتە هۆی سووتانی ٨ ئەنباری نەوت لە نێو کۆگایەکی گەورەی سووتەمەنیی شارەکەدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *