واشنتۆن: هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق زیاتر بووە

شەممە 2 نیسان 2022 - 00:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=9666

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە پاش کشانەوە لە ڕێکەوتنی ناوەکی، بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران و تیرۆری (شەهید) قاسم سولێمانی، هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکا چوار هێندە زیادی کردووە.

ند پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: پاش ئەوەی کە دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناوەکی لە گەڵ ئێران کشایەوە و هەروەها لە پاش بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران و تیرۆری (شەهید) قاسم سولێمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسداران، ئێران گەشەی بە پلانی ناوەکی خۆی داوە و هێرشی سەر دامەزراوەکان و هاوبەشەکان و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بە تایبەت لە عێراق بە شێوازی بەرچاو زیادی کردووە.

ناوبراو وتی: لە ساڵی 2012 تا 2018 هێرشی سەر هێزەکان و دامەزراوە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە عێراق بەرچاو نەبوو. ئەمە لە ساڵی 2018 تووشی گۆڕانکاری بوو و لە نێوان ساڵانی 2019 و 2020 ڕێژەی هێرشەکان لە سەدا 400 زیادی کرد و ئەمەش لە پاش کشانەوە لە ڕێکەوتنی ناوەکی، بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران و کوشتنی قاسم سولێمانی ڕووی داوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتۆن بڕوای بەوە هەیە کە گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی، ستراتیژێکی گونجاوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *