پێکدادانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود و تاڵیبان لە پارێزگای بەغلان

پێنجشەممە 31 ئازار 2022 - 21:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=9594

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئەنجامی هێرشێکی تاڵیبان بۆ سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە شارۆچکەی دێهـ سەلاح-ی پارێزگای بەغلان، بەلایەنی کەمەوە ٢٦ کەس لە ئەندامانی تاڵیبان کوژران و برینداربوون.

چەکدارانی تاڵیبان بە پشتیوانی هەلیکۆپتەرە جەنگییەکان لە شارۆچکەی دێهـ سەلاح هێرشیان کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود.
پێکدادانەکە کە زیاتر لە ١٠ کاتژمێری خایاند، بە کوژرانی فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی تاڵیبان بە ناوی سەید یاقوت شاهـ و پاشەکشەی تاڵیبان لەو ناوچەیە کۆتایی هات.
بە گوێرەی سەرچاوەکانی سەر بە ئەحمەد مەسعود، لە ئەنجامی ئەم پێکدادانە ١٨ ئەندامی تاڵیبان کوژراون و ٨ی دیکەش برینداربوون. هەروەها یەکێک لە هێزەکانی ئەحمەد مەسعود کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.

لەلایەکی دیکەوە پێکدادانێکی چەکداری تر لەنێوان تاڵیبان و هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە ناحیەکانی حسەی یەکەم و جەبەل سراج لە پارێزگای کاپیسا ڕوویداوە. وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم پێکدادانە بڵاونەکراوەتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *