سەردانی سەرۆک ئەرکانی سوپای رژێمی ئیسرائیل بۆ ئەمریکا هەڵوەشایەوە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئهڤیڤ کۆخاڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای رژێمی ئیسرائیل کە وابریار بوو ڕۆژی یەکشەممە بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی ئەمریکا بکات بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی فەلەستین دوا خرا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئهڤیڤ کۆخاڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای رژێمی ئیسرائیل کە وابریار بوو ڕۆژی یەکشەممە بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی ئەمریکا بکات کە لە یۆسی کۆهن سەرۆکی موساد و مائیر بن شبات، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل پێکهاتبوون، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی فەلەستین دوا خرا.
لەم سەردانە وا بڕیار بوو بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا، دەربارەی پرسەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و هەڕەشە ئەمنییەکانی هاوبەش، گفتوگۆ بکەن.
بە پێی زانیارییەکان چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و لێکۆڵینەوە لە وەڵامدانەوەی سوپای ئیسرائیل بە هێرشە رۆکێتیانەی هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستینی، ئەنجام دراوە کە کۆخاڤی سەرۆک ئەرکانی سوپا و جێگرەکەی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و چەندین فەرماندە و بەرپرسی ئەو رژێمە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون .
بە پێی زانیارییەکان، لە میانەی کۆبونەوەکەدا سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەو رژێمە فەرمانی بە زنجیرەیەک ڕێوشوێن کردووە و هەروەها داوای لە دانیشتوانی دەوروبەری کەرتی غەزە کردووە لە نزیک پەناگەکان بمێننەوە.
هەندێک لە سەرچاوە فەلەستینییەکان باس لەوە دەکەن لە چەند کاتژمێری داهاتوو ئەگەری هێرشەکانی رژێمی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە هەیە.
لێدوانەکان