هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتایە سەر کامپی جنین / شەهید بوونی ٢ فەڵەستین و برینداربوونی سەبازێکی زایۆنیست + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 31 ئازار 2022 - 11:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=9550

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی هەڵیانکوتاوەتە سەر کامپی جنین لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای فەڵەستین و بەهۆیەوە پێکدادانی سەخت ڕوویداوە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، لە هێرشی داگیرکەرانی ئیسرائیلی بۆ سەر کامپی جنین و پێکدادانی چەکداری لەم ناوچەیە، ٢ فەڵەستینی (مێردمنداڵی ١٧ ساڵ و گەنجێکی ٢٣ ساڵ) شەهید بوون و ١٥ کەسی دیکەش برینداربوون کە بارودۆخی ٣ کەسیان مەترسیدارە.

کەناڵی ١٢ی تەلەڤیزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ئەوەشی خستەڕوو کە هێزەکانی ئەو رژێمە دوای چوونیان بۆ ناو کامپی جنین لە چەند شوێنێکەوە تەقەیان لێ کراوە و بە نارنجۆک کراونەتەوە ئامانج.

“سند محمد ابو عیطه”، مێردمنداڵی فەڵەستینی تەمەن ١٧ ساڵ، یەکەم شەهیدی پێکدادانەکانی کامپی جنین بوو.

“سند محمد ابو عیطه”، مێردمنداڵی فەڵەستینی ١٧ ساڵ
“سند محمد ابو عیطه”، مێردمنداڵی فەڵەستینی ١٧ ساڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی “ابن سینا” ڕایگەیاند کە بریندارێکی دیکەی پێکدادانەکانی جنین بە ناوی “یزید السعدی” تەمەن ٢٣ ساڵ کە سێ فیشەک بەسکی درابوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بووە.

“یزید السعدی” تەمەن ٢٣ ساڵ

بە پێی زانیارییەکان، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دانی بەوەدا ناوە کە یەکێک لە هێزەکانی لە یەکەی دوفدۆفان لە کامپی جنین لەلایەن فەڵەستینیەکانەوە بریندار کراوە.

بەپێی هەواڵێکی سایتی “عەرەب٤٨” سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی دیکەی لە هێرشەکەی سەر کامپی جنین بەکارهێناوە، لەکاتێکدا قەناس بەدەستانی لەسەر بانەکانی ماڵی فەڵەستینیەکان جێگیر کرابوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *