ئامادەباشی پۆلیسی رژێمی زایۆنیستی لە بەرزترین ئاستدا / کۆبوونەوەی بەپەلەی بنێت لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی/ کوژرانی پۆلیسێکی زایۆنیست لە ئۆپەراسیۆنی تەلئەبیب
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای ئەوەی بەلایەنی کەمەوە ٥ زایۆنیست لە ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی فەڵەستینیەک لە ڕۆژھەڵاتی تەلئەبیب کوژران، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەم رژێمە فەرمانی ئامادەباشی هێزەکانی تا بەرزترین ئاستی دەرکرد.
ڕادیۆی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە لە دوای ئۆپەراسیۆنی تەلئەبیب، بۆ یەکەم جارە لە کاتی شەڕی شمشێری قودسەوە، بەرێوەبەری پۆلیسی ئەم رژێمە فەرمانی ئامادەباشی هێزەکانی پۆلیسی تا بەرزترین ئاست ڕادەگەیەنێت.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی عیبری زمانی والا ڕایگەیاند کە ئەڤیڤ کۆخاڤی سەرۆک ئەرکانی ڕژێمی زایۆنیستی فەرمانی بە بڵاوکردنەوەی چوار لیوای دیکەی هێزەکانی سوپا بۆ کەنارەکانی ڕۆژئاوای داوە کە بەم شێوەیە ژمارەی لیواکانی ئەو ناوچەیە بۆ هەشت لیوا بەرزبوویەوە.
لەلایەکی ترەوە نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی شەوی رابردوو بەئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئەم ڕژێمە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجام داوە.
سەرچاوەکانی هەواڵی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە، لە ئۆپەراسیۆنی تەقەکردنی شەوی رابردوو پۆلیسێکی زایۆنیست کوژراوە.
شەوی سێشەممە لە ناوچەی بنی برۆک لە ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب، پێنج زایۆنیست کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون.
لێدوانەکان