هاوپەیمانی سعودیە ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەکانی لە یەمەن راگەیاند
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ هاوپەیمانی سعودیە لە ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەکانی خۆی لە یەمەن لە کاتژمێر ٦ی بەیانی ئەمڕۆوە هەواڵی دایەوە.
هاوپەیمانی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ڕاگرتنی هێرشەکان لە کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
تورکی مالکی وتەبێژی هاوپەیمانی سعودیە ووتی کە هاوپەیمانی سعودیە لە کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە « ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە یەمەن» ڕادەگرێت.
ناوبراو ئەوەشی وتی کە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناو یەمەن، بە ئامانجی سەرکەوتنی دانوستانەکانی ڕیاز و دابینکردنی هەلومەرجێکی گونجاو بۆ گەیشتن بە ئاشتی ڕاگەیەندراوە.
تورکی مالکی وتیشی: بڕیاری ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە وەڵامی داواکاری سکرتێری گشتی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس دراوە.
بڕیارەکەی هاوپەیمانی سعودیە لەکاتێکدایە کە مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن هەفتەی ڕابردوو لە ئاگربەستی یەکلایەنە و سێ ڕۆژەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە میحوەرەکانی ناوخۆ و دەرەوەی سنوورەکان هەواڵی دابوویەوە و رایگەیاند بوو ئەگەر هاوپەیمانی سعودیە تەواوی هێرشەکان و دەستدرێژییەکانی بۆ سەر دژی یەمەن ڕابگیرێت ئەم ئاگربەستە بەردەوام دەبێت.
هەر لەم بارەیەوە عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن دووشەممە هۆشداری دایە هاوپەیمانی سعودیە کە ئەگەر دەرفەتی ئاگربەستی یەکلایەنەی سەنعا لەدەست بدەن، پەشیمان دەبنەوە.
لێدوانەکان